AP ١٤٠٤ گەڵاڕێزان ١١ ٠٩:٠٦

شانۆیەکی کوردی لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فەجری ئێران وەرگیرا

شانۆیەکی کوردی لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فەجری ئێران وەرگیرا

شانۆی "فڕین" بەرهەمی هونەرمەندانی گرووپی ئاناهیتای سەقز، وەک هەڵبژاردەی هەژدەهەمین فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوان، بۆ نمایش‌کران لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی فجر هەڵبژاردرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شانۆی "فڕین" لە نووسین و دەرهێنانی عەلی‌ڕەزا ئیسماعیلی و نوێنەری شاری سەقز لە هەژدەهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەرشەقامی، دوای بردنەوەی سێ خەڵات لە سێ بەشی جیاوازدا، وەک نوێنەری ئەو فێستیڤاڵە بۆ بەشداربوون لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی فجر هەڵبژاردرا.

"فڕین" بە ڕوانینێکی نوێ دەڕوانێتە خەسارە کۆمەڵایەتییەکان هاوسەرکوژی، ئازادانی منداڵان و دەمارگرژیی زێدەڕۆیانەی ناو خێزانەکان.

News ID 57408

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha