AP ١٤٠٤ ڕەزبەر ٢٩ ١٩:٠٠

سەرۆک‌کۆماری ئێران: دیپلۆماسی ئابووری لەگەڵ دراوسێکان دەرفەتە

سەرۆک‌کۆماری ئێران: دیپلۆماسی ئابووری لەگەڵ دراوسێکان دەرفەتە

سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژە بە زەروورەتی ڕەخساندنی هەلومەرج گونجاو بۆ هەناردەکاران وتی: دیپلۆماسی ئابووری لەگەڵ دراوسێکانی ئێران دەرفەتێکی لەباری بۆ هەناردە و سەرمایەدانەری خەمڵاندووە.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەندامانی ژووری بازرگانی ئێراندا وتی: ئامانجی ڕۆژئاواییەکان لە چالاک‌کردنی سنەپ بەک، سنووردارکردنی ڕەوتی فرۆشی نەوتی ئێرانە. بەڵام بە بەهرەمەندی لە سەرچاوەگەلی مەزنی وزە، دەبێ پێشکەوتی وڵات بەپەلەتر بکرێت و بۆ ئەو مەبەستە دەبێ هەلومەرجی چالاکی بۆ هەناردەکاران ئاسان بکرێت. گەشەی هەناردە لە وڵاتدا نیشاندەری نەبوونی وابستەیی بە نەوت و گەشەی دامەزرانە.

پزشکیان وتیشی: ئەرکی سەر شانی دەوڵەت کە هەلومەرجی گونجاو بۆ هەناردەکان بڕەخسێنێت، چونکە دیپلۆماسی ئابووری لەگەڵ دراوسێکانی ئێران، دەرفەتێکی لەبارە بۆ هەناردە و سەرمایەدانەری و لە بەرامبەردا، هەناردەکاران دەبێ هوشیار بن کە کاڵای باش و بە کوالیتی باڵاوە هەناردە بکەن، بۆ ئەوەی نەبنە هۆی نامتمانەیی لەگەڵ دراوسێکان.

News ID 57288

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha