AP ١٤٠٤ ڕەزبەر ٢٧ ٠٧:٣٣

ڕێککەوتنەکەی کورد و حکوومەتی سووریا چۆناوچۆنە؟

ڕێککەوتنەکەی کورد و حکوومەتی سووریا چۆناوچۆنە؟

دوابەدوای چەند مانگ دانوستان، هێزەکانی هەسەدە لەسەر ئاوێتەبوون لە ئەرتەشی نەتەوەیی سووریا ڕێککەوتنی سەرەتاییان کردووە، هەوڵیک کە دەتوانێت ببێتە خاڵی وەرچەرخان لە پێکهاتەی سەربازی سووریا و کەم کردنەوەی ئاڵۆزیەکان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوەندی بەرگری لە دیمۆکراسییەکان سەبارەت بە ڕێكکەوتنی کورد و دیمەشق لەسەر شێوەی ئاوێتەبوونی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک لە ئەرتەشی سووریا نووسی: کوردەکان لەگەڵ دەوڵەتی دیمەشق لەسەر میکانزیمی ئاوێتەبوونی هێزەکانی خۆیان لە ئەرتەشی نەتەوەیی سووریا گەییشتوونەتە ڕێککەوتنی سەرەتایی.

ئەو ڕێککەوتنە دوای پێکدادانەکانی سەرەتاکانی ئۆکتۆبەر لە حەلەب کراوە. دوای ئەو ئاڵۆزیانە، مەزڵۆم کۆبانی بۆ دانوستان چووە دیمەشق؛ هاوکاوتیش سەرۆککۆماری سووریا لەگەڵ تام باراک دیداری کرد. ئەنجامی ئەو دانوستانە ڕاگەیاندنی ئاگربڕ لە نیوان هەسەدە و ئەرتەشی سووریا لە 7 ی ئۆکتۆبەر بوو.

شرۆڤەی کارناسانی ناوەندی بەرگری لە دیمۆکراسییەکان بەم شێوەیەیە

دەیڤید ئادسنیک، جێگری لێکۆڵینەوەیFDD :

شەیتان لە وردەکاریەکاندا شاراوەیە. مەزڵۆم کۆبانێ دەڵێت هێزەکان وەکوو پێکهاتەیەکی سەربازی گەورە لە ئەرتەش ئاوێتە دەبن؛ بەڵام ئایا دیمەشق ئەو پێناسەیەی قبووڵە؟ ئایا لێکدانەوەی کوردەکان و حکومەتی سووریا لە ئەو پێکهاتە گەورە یەکێکە؟

ئەحمەد شەراوی ، لێکۆڵەریFDD :

تورکیا تا کۆتایی ئەمساڵ مۆڵەتی دابووە هەسەدە کە لەگەڵ ئەرتەش ئاوێتە بێت یان چاوەڕوانی ئۆپراسیۆنی سەربازی بێت. ئەگەر پاگەندەی کۆبانێ ڕاست بێت، چی دیکە بیانوویەک بۆ هێرشی تورکیا نامێنێت. لە هەمان کاتدا بێدەنگی ڕاگرتنی دیمەشق واتای زۆری هەیە. وتەکانی کۆبانێ بەتواوەتی دژی هەڵوێستی حەوت مانگەی دیمەشقە کە جەختی دەکرد کە هێزە کوردیەکان ئەبێ بە شێوەی تاکەیی و نە بە شێوەی یەکەی ڕێکخراو لە ئەرتەش ئاوێتە بن. ئەگەر ئەو گۆڕانە لە هەڵوێستدا بەڕاستی ڕوو بدات، اڵێکی گەورە لە لایەن دیمەشەقە دەبێت- خاڵێک کە لەوانەیە هاوبەشە تورکەکانیان پێی شاد نەبنەوە.

بە گشتی شرۆڤەیFDD نیشانی دەدات کە ئەگەرچی ئەو ڕێكکەوتنە دەتوانێت هەنگاوێکی گرینگ لە ڕێگای ئاسایی کردنەوەی پێوەندی کورد و دیمەشق بێت، بەڵام کێشەکانی لەسەر شێوەی ئاوێتەبوون، ئاستی سەربەخۆیی هێزە کوردییەکان و گوسارەکانی تورکیا هێشتا دەتوانێت ڕەوتی ئاشتی بەرەو کێشە ببات.



News ID 57245

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha