بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، میلاد فەرهادی، وەرزشوانی خەڵکی دێولان و دانیشتووی سنە، لە یەکەم بەشداریی خۆی لە کێبڕکێی جیهانی کرێکاری 2025 لە ئیمارات، توانی میدالیای زێڕ لە مل بکات شانازیەک بۆ کاروانی ڕاکردنی ئێران تۆمار کرد.
بەرپرسی گشتی تەعاون، کار و خۆشبژێوی کوردستان بە وتنی ئەوەی کە میلاد فەرهادی نوێنەری شیاوی ئێران لە کێبڕکی جیهانی کرێکاری کە بە میوانداری ئیمارات خەریکە بەڕێوە دەچێت، بە کردەوەیەکی درەوشاوە توانی یەکەم میدالیای زێڕی کاروانی ڕاکردنی ئێران بەدەست بهێنێت.
بورهان سەڵواتی زیادی کرد: ئەو میدالیا تا ئەم چرکە تەنیا میدالیای کاروانی وەرزشی ئێران لە کێبڕکێی جیهانی وەرزشی کرێکاری لە ئیماراتە.
وەرزشوانی خەڵکی دێولان و دانیشتووی سنە، لە یەکەم بەشداریی خۆی لە کێبڕکێیە جیهانییەکانی کرێکاری 2025 لە ئیمارات توانی میدالیای زێڕ لە مل بکات.
News ID 57237
Your Comment