بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەزڵۆم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک لە گفتوگۆیەکدا ڕایگەیاند کە ڕێککەوتنێکی سەرەتایی لەگەڵ حکومەتی ناوەندی سەبارەت بە ڕێكاری ئاوێتە بوونی هێزەکانی لە وەزارەتخانەکانی بەرگری و ناوخۆ، کراوە. ناوبراو هەروەها ئاماژەی کرد کە گفتوگۆکان ئێستاش هەر درێژەی هەیە.
مەزڵۆم کۆبانێ فەرماندەی هەسەدە، لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەری فەڕەنسا لە ڕێککەوتنی سەرەتایی لەگەڵ حکومەتی کاتی سووریا سەبارەت بە ڕەوتی ئاوێتە بوونی هێزەکانی هەسەدە و ئاسایش لە وەزارەتخانەکانی بەرگری و ناوخۆی سووریا هەواڵی دا.
Your Comment