AP ١٤٠٤ ڕەزبەر ٢٢ ١٤:١٨

مەزڵۆم کۆبانێ: لەگەڵ دیمەشق لەسەر ئاوێتە بوونی هێزەکان ڕێککەوتین

مەزڵۆم کۆبانێ: لەگەڵ دیمەشق لەسەر ئاوێتە بوونی هێزەکان ڕێککەوتین

مەزڵۆم کۆبانێ فەرماندەی گشطی هەسەدە وێڕای ئاماژە بە بەردەوام بوونی گفتوگۆکان لەگەڵ دەوڵەتی کاتی سووریا، ڕایگەیاند کە لەگەڵ بەرپرسانی دەوڵەتی کاتی سووریا سەبارەت بە ڕێکاری ئاوێتە بوونی هێزە کوردییەکان لە وەزارەتخانەکانی بەرگری و ناوخۆی سووریا گەییشتووینەتە ڕێککەوتنی سەرەتایی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەزڵۆم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک لە گفتوگۆیەکدا ڕایگەیاند کە ڕێککەوتنێکی سەرەتایی لەگەڵ حکومەتی ناوەندی سەبارەت بە ڕێكاری ئاوێتە بوونی هێزەکانی لە وەزارەتخانەکانی بەرگری و ناوخۆ، کراوە. ناوبراو هەروەها ئاماژەی کرد کە گفتوگۆکان ئێستاش هەر درێژەی هەیە.

مەزڵۆم کۆبانێ فەرماندەی هەسەدە، لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەری فەڕەنسا لە ڕێککەوتنی سەرەتایی لەگەڵ حکومەتی کاتی سووریا سەبارەت بە ڕەوتی ئاوێتە بوونی هێزەکانی هەسەدە و ئاسایش لە وەزارەتخانەکانی بەرگری و ناوخۆی سووریا هەواڵی دا.

News ID 57200

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha