بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ئاقاجانی لە بەرپرسانی کۆمپانیای نانۆداروو پەژووهانی پەردیس، وێڕای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە، وتی: دەرمانی تێدرۆکس گۆڕانکارییەکی گەورەیە لە بواری دەرمانی شێرپەنجە و بە شێوەی دەرمانی کنێژگە بەرهەم دێت.
وتیشی: لەو تێکنۆلۆژیا ئاڵۆزەدا، پادتەنەکان وەک هەڵگرێک، دەرمانگەلی کوژێنەری شانە شێرپەنجەییەکان بە وردبینی دەگەیێننە ئامانج و ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی کاریگەریی دەرمانەکە بە نیسبەتی دەرمانە ئاساییەکان، بە ڕادەیەکی زۆر، بەرزتر بێتەوە و پاشهاتی کەمتر لە خۆی بەجێ بێڵێت.
ئاقاجانی بە ئاماژە بەوەی کە ئەم دەرمانە، تەشەنەسەندنی نەخۆشییەکە بۆ شەش مانگ دوا دەخات، جەختی کرد: ئەم دەسکەوتە لە ئاستی جیهانی، گۆڕانکارییەکی گەورە و گرینگە لە بواری دەرمانی شێرپەنجە.
Your Comment