بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای ڕووخانی باغوز لە ساڵی 2019 وادیار بوو کە داعش کۆتایی هاتوووە، بەڵام ڕاستییەکان لە مەیدان پێچەوانەی ئەوە نیشان دەدات. ئەو گرووپە لە ڕێگای شانە نوستووەکانەوە درێژە دەداتە چالاکی و تیرۆر و داو و بۆمبدانەری لە دژی هێزەکانی هەسەدە، ڕێبەرانی خۆجەیی و خەڵکی سڤیل لە دێرەزوور، ڕەقە و حەسەکە، کە خەساری گیانی و دارایی زۆری بەدواوە بووە.
دوای ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، چالاکیەکانی داعش لە کوردستانی سووریا زیادی کردووە. ئەو گرووپە ئاژاوە سیاسی و بۆشاییە ئەمنیەکان بۆ ڕێکخستنی دووبارەی هێزەکانیان دەقۆزنەوە.
سیامەند عەلی سەرۆکی نووسینگەی مێدیایی یەپەگە، ڕایگەیاندووە کە داعش لە ساڵی 2025 چالاکیەکانی خۆی چڕ کردووەتەوە و زیاتر لە 150 هێرشی تیرۆریستی لە دژی هێزەکانی هەسەدە و فەرمانبەرەکانی ئیدارەی خۆسەر و خەڵکی سڤیل و ڕێبەرانی خۆجەیی ئەنجام داوە.
حیکمەت حەبیب ئەندامی نووسینگەی پێوەندیە دەرەکییەکانی ئیدارەی خۆسەریش ڕایدەگەیێنێت کە داعش سەرەڕای لەدەست دانی حوکمڕانی خۆی هێشتا هەڕەشەیەکی راستەقینەیە چونکوو ئایدۆلۆژیاکەیان هێشتا هەر بوونی هەیە و لە نێوان بنەماڵەکانیان خەریکە پەرە دەستێنێت.
ناوبراو زیندان و کەمپەکانی نێو باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا وەکوو بۆمبێک وەسف دەکات و دابینی ئاسایشی ئەو ناوەندانەی ئەرکێکی قورس لەسەر شانی ئیدارەی خۆسەر هێنایە ئەژمار.
هەروەها زیادی دەکات کە لەناوبردنی داعش تەنیا لە ڕێگای سەربازیەوە مومکین نییە و پێویستی بە ستراتیژی هزری، کۆمەڵایەتی و ئابووری بپ دەستەبەر کردنی سەقامگیریە.
Your Comment