AP ١٤٠٤ ڕەزبەر ١٧ ١٨:٠٨

ڕاگەیێندراوی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بۆ ئاگربڕی غەزە

ڕاگەیێندراوی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بۆ ئاگربڕی غەزە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران بۆ تەرکیزی هەوڵەکان لە پێناو وەستاندنی کۆمەڵکوژی لە غەزە ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە جێگربوونی ئاگربڕ و زەروورەتی وەستاندنی کۆمەڵکوژییەکان، بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک جەختی کرد: کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام پاڵپشتی کردووە لە هەر هەنگاو و هەڵمەتێک بۆ دەستەبەرکردنی وەستانی شەڕی کۆمەڵکوژانە، کشانەوەی سەربازیی داگیرکەران، گەیشتنی یارمەتییە مرۆڤدۆستانەکان، ئازادی ئەسیرانی فەلەستینی و دابین‌کرانی مافی بنەمایی فەلەستینییەکان.

لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە: ئێران وەک پاڵپشتی بەرخۆدانی ڕەوای گەلی فەلەستین لە بواری مسۆگەرکردنی مافی چارەی خۆنووسی، لەو دوو ساڵەدا لە هەموو دەفرایەتی دیپلۆماتیکی خۆی، بەتایبەت لە ئاستی ناوچە و ڕێکخراوی کۆمکاری ئیسلامی و هەروەها ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، بۆ گوشارخستنە سەر ڕژیمی زایۆنی و پاڵپشتانی بۆ وەستاندنی کۆمەڵکوژی و کشاندنەوەی داگیرکەران لە غەزە بەهرەی وەرگرتووە.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختیشی کرد: کۆمەڵگای جیهانی بەرپرسە لە چاودێری و پێشگری لە پێشێل‌کاری و ناپابەندیی ڕژیمی زایۆنی لە ڕێککەوتنی ئەمجارەی.

News ID 57140

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha