AP ١٤٠٤ ڕەزبەر ١٤ ٢٠:٣٤

عێراقچی: ئێران بۆ درۆکردن پارە بە کەس نادات

عێراقچی: ئێران بۆ درۆکردن پارە بە کەس نادات

وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە پارەدانی ڕژیمی زایۆنی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و پڕۆژەی ئیستەر، نووسی: ئێمە پارە بە کەس نادەین کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاند درو بڵاو بکاتەوە، ئەوە کارێکە کە ئیسرائیل دەیکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هاوکاتی بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتی توێژینگەی کۆئینسی لەبارەی پارەدانی ڕژیمی ئیسرائیل بە گرووپێکی پێکهاتوو لە 14 تا 18 کەسی لە ئینفلۆئێنسێرگەلی تۆڕ کۆمەڵایەتییەکان بۆ سازدانی وێنەیەکی ئیجابی لەو ڕژیمە لای ڕای گشتیی ئەمریکادا، وێن جۆنس، لە دەرهێنەرانی کەناڵی CNN، لە پڕۆگرامێکدا گاڵتەی بە منداڵانی کوژراوی غەزە کرد و ئێران و قەتەری بە هەوڵدان بۆ کاریگەریدانان لە سەر ڕای گشتیی ئەمریکاییەکان بە بڵاوکردنەوەی گرتەی ڤیدیۆیی قوربانیانی فەلەستینی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان تۆمەتبار کرد.

هەر بەو بۆنە، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران، لە کاردانەوە بەو کردارە دزێوەی وێن جۆنس و لە ژێر پۆستی داوای لێبوردنی ئەو، بە زیادکردنی وێنەیەک لە ڕاپۆرتەکەی توێژینگەی کۆئێنسی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئیکسدا نووسی: "ئێمە پارە بە کەس نادەین کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاند درو بڵاو بکاتەوە، ئەوە کارێکە کە ئیسرائیل دەیکات".

عێراقچی: ئێران بۆ درۆکردن پارە بە کەس نادات

News ID 57101

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha