بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوابەدوای ڕێککەوتنی نوێی نێوان حکومەتی فیدراڵ، حکومەتی هەرێم و کۆمپانیا نەوتییە دەرەکییەکان، هەناردەی نەوتی خاوی کوردستان دوای 18 مانگ ڕاگیران جارێکی دیکە دەستی پێکرد. کۆمپانیای دەریایی گیبسۆن لە ڕاپۆرتی هەفتانەی خۆیادا ڕایگەیاند کە لە ڕۆژی شەممەوە، گواستنەوەی نزیک بە 150 هەزار بەرمیل نەوتی خاوی کوردستان لە ڕێگای هێڵی بۆری کەرکووک- جیهانەوە دەستی پێکردووەتەوە.
گیبسۆن ڕایدەگەیێنێت کە پێش لە ڕاگیرانی هەناردەکە، ڕۆژانە نزیک بە 900 هەزار بەرمیل نەوت لە بەندەری جیهانەوە هەناردە دەکرا کە زیاتر لە نیوەی بە نەوتهەڵگرەکانی ئافراماکس و بەشێکی دیکەشی بە سویزمەکس دەگوازرایەوە. بە وتەی ئەو کۆمپانیا، بەرز بوونەوەی ڕێژەی نەوت لە مەدیتەرانە دەتوانێت بازاڕی نوێ بۆ لۆریەکانی سویزمەکس لە ڕێگا دوورەدەستەکان بکاتەوە، هەرچەندە لەوانەیە لە بەرانبەردا، داواکاری بۆ نەوتی ڕۆژهەڵاتی ناڤین کەم ببێتەوە.
ئەو کۆمپانیا لە کۆتاییدا جەخت دەکات کە گەڕانەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان هەواڵێكی خۆش بۆ بازاڕی نەوتهەڵگرەکانی ئافراماکس و سویزمەکسە. ئەو ڕەوتە بە وتەی کارناسان، وێڕای دروست کردنی سەقامگیری لە بازاڕی گواستنەوەی دەریایی مەدیتەرانە، دەتوانێت نیشانەیەک لە گەڕانەوەی وردە وردەیی متمانە بە بازرگانی وزە لە ناوچەکە بێت.
دوای یەک ساڵ و نیو ڕاگیران، ڕەوتی هەناردەی نەوتی خاوی هەرێم لە ڕێگای هێڵی بۆری کەرکووک-جیهان دەستی پێکردەوە. کارناسان پێیان وایە جگە لە بەرز بوونەوەی ڕێژەی نەوت لە مەدیتەرانە، دەتوانێت ببێتە هۆی گەشەی دووبارەی گواستنەوەی دەریایی و نەوتهەڵگرەکان.
News ID 57093
Your Comment