بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، سەرچاوە فەلەستینییەکان لە هێرشی بەربڵاوی شەڕکەرەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەی حەی تەفاح هەڵکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی شاری غەززەە هاوکات ەگەڵ هێرشی تۆپخانەیی بۆ سەر ناوچەی تەل هەوا لە باشووری ئەو شارەش هەواڵیان دا کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ تا ئێستا چڕ بووەتەوە.
لە بوردمانی گەڕەکی تەفاح لە ڕۆژهەڵاتی غەززە، کۆرپەیەکی سێ مانگە لەگەڵ بنەەماڵەکەی شەهید بوو.
لە ئەو پێوەندیەندا ئیسرائیل زانکۆی ئەلئەزهەر لە میسری بە چڕی بوردمای کرد و لەگەڵ خاک یەکسانی کرد.
ئەرتەشی ئیسرائیل هەروەها بە بەربڵاوی شەقامی جەلا لە شاری غەززەی بوردمان کرد بۆ ئەوەی کە تەنانەت بە پێچەوانەی بڕگەکانی ئاگربڕی ترامپ، خەڵک ناچار بە کۆچی زۆرەملێ بکات.
تۆپخانەکانی ئەرتەشی ئیسرائیل کەمپەکانی نەسیرات و بەریج لە ناوەندی غەززەیان چەندین جار بوردمان کردووە.
Your Comment