AP ١٤٠٤ ڕەزبەر ١٣ ٠٦:٣٦

بەهرەی حەماس لە 11 بۆشایی پلانی ترامپ لەبارەی غەزە؛ وەڵامی هوشیارنەی بەرخۆدان

بەهرەی حەماس لە 11 بۆشایی پلانی ترامپ لەبارەی غەزە؛ وەڵامی هوشیارنەی بەرخۆدان

کارناسانی پرسە سیاسییەکان بە دەستنیشانکردنی 11 بڕگەی نایاسایی لە پلانی ترامپ بۆ ئاگرىر لە غەزە، جەختیان کرد کە ئەو پلانە بەدوای سەپاندنی ئاشتی بە هەر جۆرێکە و چوارچێوەیەکە بۆ ناسەقامگیریی زیاتر.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المیادین"، کارناسانی پرسە سیاسییەکان بە دەستنیشانکردنی 11 بڕگە لە پلانی ترامپ بۆ ئاگرىر لە غەزە، جەختیان کرد کە ئەو پلانە بەپێچەوانەی یاساگەلی نێودەوڵەتییە و هوشداریان دا کە سەپاندنی ئاشتیی بەپەلە بە هەر چەشنێک، دەبێتە چوارچێوەیەک بۆ نادادپەروەری، توندوتیژی و ناسەقامگیریی زیاتر لە داهاتوودا.

بەوەشەوە پێدەچێ بزووتنەوەی حیماس لە وەڵامەکەی بەو پلانە، لە خاڵە گوماناوییەکانی ناو پلانەکە بەهرەی خۆی لێ وەرگرتووە و تۆپی خستۆتە زەویی ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی.

11 بڕگەی گوماناوی لە پلانەی ترامپدا:

1. مافی فەلەستینییەکان بۆ چارەی‌خۆنووسی بەتایبەت لەبارەی دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆ بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان لەو پلانەدا دەستەبەر نەکراوە و بەستراوەتەوە بە پێشمەرجگەلێکی گوماناوییی وەک نۆژەن‌کردنەوەی غەزە، ڕیفۆڕمی پێکهاتە خۆبەڕێوەبەرییەکانی فەلەستین و گفتوگۆی نێوان ڕژیمی زایۆنی و فەلەستین.

2. "دەوڵەتی کاتی گواستنەوەیی" نوێنەری فەلەستینییەکان نییە و مافی چارەی خۆنووسیی پێشێل‌کردووە و شەرعییەتی نییە. جگە لەوە هیچ پێوەرێک یان چوارچێوەیەکی زەمانی دیار بۆ گواسترانەوەی بە دەوڵەتێکی ناوخۆیی تایبەتی فەلەستینییەکان، دیاری نەکراوە و چاودێریی "ئەنجومەنی ئاشتی" بە سەرۆکایەتی ئەمریکا، لە ژێر چاودێریی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان یان کۆنتڕۆڵی چەندقۆڵی، ناڕوونە؛ بەتایبەت لە کاتێکدا کە ئەمریکا خۆی بە پاڵپشتی و لۆبی‌کردن بۆ ڕژیمی زایۆنی تۆمەتبارە.

3. "هێزی نێودەوڵەتی سەقامگیرگەر" لە دەرەوەی کۆنتڕۆڵی خەڵکی فەلەسیتن و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەبێت و ڕژیمی زایۆنی جێی خۆی دەدات بە داگیرکاری بە سەرکردایەتی ئەمریکا.

4. چەکدانانی غەزە بەرواری کۆتایی بۆ دیاری نەکراوە و ئەگەر هەمیشەیی بێت، پێدەچێ هەمبەر بە داگیرکاریی ئیسرائیل لاوازی بکات. لە لایەکی ترەوە لەو ڕاگەیێندراوەدا هیچ ئاماژەیەک بە چەکدانانی ڕژیمی زایۆنی لە غەزە نەکراوە، لە کاتێکدا کە ئەو ڕژیمە هەر لەو کەرتەدا جەنایەتی نێودەوڵەتیی لە دژی فەلەستنییەکاندا ئەنجام داوە و بۆتە هەڕەشە لە دژی ئاشتی و ئاسایشی ناوچە.

5. لەناوبردنی "ڕادیکاڵیزم" تەنیا بۆ غەزە بەکار هێنراوە، لە کاتێکدا کە هەستی دژە فەلەستینی و عەرەبی، ڕادیکاڵیزم و دەنەدانی ئاشکرا بۆ کۆمەڵکوژی، لە تایبەتمەندییە بەرچاوەکانی گوتاری زاڵی زایۆنی لە سەرزەوینە داگیرکراوکانە.

6. "پلانی گەشەی ئابووری" و "ناوچەی تایبەتی ئابووری" دەتوانێ ببێتە هۆی وەبرهێنانی نایاسایی بیانییەکان لە سەرچاوەگەلی فەلەستینی.

7. ڕژیمی زایۆنی و کەسانێک کە بەردەوامن لە هێرشە نایاساییەکانیان لە غەزە، هیچ ئەرکێکیان بۆ قەرەبووی زیانە نایاساییەکان لە شەڕ دژی فەلەستین، نەخراوەتە ئەستۆ.

8. ئەو پلانە، گەڕەنتی داوە بۆ ئازادیی هەموو ئەسیرانی زایۆنی، بەلام تەنیا ژمارێکی کەم لە ئەسیرانی فەلەستینی لەبرەیان، ئازاد دەکرێت.

9. ئەو پلانە بە هیچ جۆرێک ناڕوانێتە وڵامدەرکردنی ڕژیمی زایۆنی بۆ جەنایەتە نێودەوڵەتییەکان و پێشێل‌کردنی مافی مرۆڤی خەڵکی فەلەستین و هیچ بەڵێنێک بۆ ڕاپەڕاندنی دادپەروەریی تێدا نییە.

10. پلانە ناڕوانێتە پرسە بنەڕەتییەکانی وەک کۆتایی‌هێنان بە شارۆچکەسازییە نایاساییەکانی ڕژیمی زایۆنی لە کەرتی ڕۆژئاوایی و قودسی ڕۆژهەڵاتی، سنوورەکان، غەرامە و پەنابەران.

11. ئەو پلانە هیچ جێگە و ڕۆڵێکی بۆ ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و لەوان کۆمەڵەی گشتی یان ئەنجومەنی ئاسایش و ئاژانسی فریاکەوتن و کاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاوارە فەلەستینییەکان(ئانروا) تەرخان نەکردووە؛ ڕۆڵێک کە بوونی بۆ یارمەتی و پاڵپشتی لە فەلەستینییەکان زەروورییە.

کاردانەوەی هوشتارانەی حیماس بە پلانی ئاگربڕی ئەمریکا

فەراس یاغی، کارناسی پرسەکانی ڕژیمی زایۆنی لە لێدوانێک بۆ هەواڵدەریی "شەەهاب"ی فەلەستین، کاردانەوەی هوشیارانەی حیماس بە پلانەکەی ترامپی تەواو "بەرپرسانە" زانی و وتی: حیماس بەرپرسانە جووڵایەوە و کاردانەوەی راستەوخۆی خۆی بە پرسگەلێک کە تەواو لەژێر بەرپرسایەتیی، وەک پرسی ئەسیران و ڕادەست‌کردنی حکوومەت، بەستەوە و پرسە نەتەوەییە گەورەترەکانی وەک داهاتووی کەرتی غەزە و چەکدانانی حەواڵەت دا بە چوارچێوەی بڕیاری هەموو فەلەستینییەکان و دانوستانگەلێکی بەربڵاوتر.

یاغی وتیشی: حیماس تەنیا خۆی بە وەڵامگەلێکی وەک "ئەرێ" و "نا" نەبەستەوە و پرسە گرینگ و چارەنووسسازەکانی تری بۆ بڕیاردانی هەموو فەلەستینییەکان هێشتەوە.

News ID 57073

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha