بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعەرەبی، چالاکانی نیو پاۆڕی مارینت ڕایانگەیاند کە کەشتی جەنگی ئیسرائیل ڕێگایان لە ئەوان داخستووە.
ئەو چالاکانە وتیشیان: کەشتی جەنگی ئیسرائیل ڕێگری کردووە لە درێژەدانی ڕێگاکەمان.
سەرچاوەکانی هەواڵ فیلمێکیان لە هێرشی هێزی دەریایی ئەرتەشی ئیسرائیل بۆ سەر ئەو کەشتیە بڵاو کردووەتەوە.
چەند کاتژمیر پێش ئێستا کەناڵی ئەلجەزیرە ڕاپۆرتی دا کە 9 کەشی سەر بە کاروانی ئازادی بۆ شکاندنی گەمارۆی غەززە هێشتا خەریکی چوون بەرەو غەززەن و لە ئێستادا لە مەودای 470 مایلی ئەو ناوچەیەن و پاۆڕی مارینت لە پاپۆڕەکانی کاروانی سەموود توانیویە خۆی بگەیێنێتە مەودای 54 مایلی کەناراوەکانی غەززەە.
سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاند کە هێزی دەریایی ئەرتەشی ئیسرائیل ڕێگری کردووە لە درێژەی چوونی پاۆپڕی مارینت بەرەو غەززە.
News ID 57058
Your Comment