بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر حەوتەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی کتێبی سلێمانی ڕۆژی هەینی سێی ئۆکتۆبەری 2025 لە هەرێمی کوردستان دەست پێدەکات و تا 13 ی هەمان مانگ درێژەی دەبێت. ئەمساڵ ئەو پێشانگا بە هاوکاری و پلانڕێژی جیاوازەوە بەڕێوە دەچێت و چاوەڕوانی دەکرێت هۆگرانی کتێب و قەڵەم لە سلێمانی پێشوازیەکی بێ وێنەی لێبکەن.
داوود حەسەن پوور، دانوستانکاری فەرهەنگی کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی لە سلێمانی ڕایگەیاند: پێشانگای نێودەوڵەتی کتێبی سلێمانی بە ئامادەبوونی زیاتر لە 17 وڵاتی جیهان دەکرێتەوە و کۆماری ئیسلامی ئێرانیش ئەمساڵ بەشداریەکی پڕڕەنگ و چالاکی دەبێت.
بە وتەی ناوبراو، خانووی کتێب و وێژەەی ئێران بە نوێنەرایەتی لە 60 بڵاوگەی ئێرانی لە ئەو پێشانگا بەشداری دەکات و زیاتر لە 800 بابەت لە بوارە جیاوازەکان لەوانە وێژەی کلاسیک، وێژەی هاوچەرخ، وێژەی منداڵان و تازەلاوان، پەروەردەی زمان و وێژەی فارسی، ئێرانناسی، بەرهەمی ئایینی و کتێبەکانی ناساندنی شوێنە گەشتیارییەکانی ئێران تێیدا دەخرێتە بەرچاوی هۆگرانەوە.
Your Comment