بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ، سەرۆکی کۆمیسیۆنی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی بۆ سووریا لە ڕاپۆرتی خۆیدا بۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی مافی مرۆڤ ڕایگەیاند: ئەو تێکهەڵچوونانەی کە لە مانگی تەمموزی ٢٠٢٥ لە سویدا ڕووی دا، ٢٠٠ هەزار هاووڵاتیی مەدەنی ئاوارە بوون و سەدان کەسی دیکەش کوژران و بریندار بوون.
هەروەها جەخت کرایەوە کە ڕێککەوتننامەی نێوان تیرۆریستانی حوکمڕانی سوریا و هێزە کوردییەکانی سوریای دیموکرات واژۆکراو شکستی هێنا و پێکدادانەکانی ئەم دواییە نیگەرانیی لەبارەی پەرەسەندنی توندوتیژییەکان لەبەر ڕۆشنایی بوونی هەزاران ئەندامی داعش لەو وڵاتەدا دروست کردووە.
هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە دەستدرێژی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر سووریا چڕتر بووەتەوە و ئەم هێرشانە وێرانکاری و قوربانیی بەربڵاوی خەڵکی مەدەنی لێکەوتووەتەوە.
Your Comment