بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەمیل حەمیدی بە ئاماژە بە هاوکاریی هاوبەشی ئیدارەی گشتیی ژینگەپارێزی کوردستان و زانکۆی زنجان لە دۆزینەوەی ئەو بنکە فۆسیلییە لە هاوێری شاری دێولان، وتی: گرووپی زەویناسیی کولێژی زانستی زەنجان بە سەرپەرەشتیی مەجید میرزایی و بە نمونەهەڵگرتنەوە لە پەرژینی قوچم ئیسلمەرز لە نزیکی گوندی قشڵاقی جووبی شارە دێولان و بە چاودێریی ئیدارەی ژینگەی ئەم شارە، خەریکی توێژینەوە و لێکدانەوەی ئەو شوێنەوارەن.
سەرۆکی ئیدارەی ژینگەی شاری دێولان وتیشی: نمونە سەرەتاییەکان نیشان دەدەن کە ئێسک و پرووسکە دۆزراوەکان تایبەت بە ئەسپی سێ قامکی و مانگائاسیین کە لە چاخی میوسێنی پاشتر ژیاون.
ناوبراو سەبارەت بە گرینگیی ئەو دەسکەوتە ڕوونی کردەوە: دۆزرانەوەی ئەم بنکە فۆسیلییە دەتوانێ ڕۆڵێکی گرینگی هەبێت لە ناسینی میراتی سروشتی و ڕەوتی گەشەی ژیان لە ئێراندا و هەر بۆیە پاش کۆتایی توێژینەوە و پشتڕاستکرانەوەی بۆچوونی کارناسان، بەدوای تۆمارکردنی ئەو شوێنە وەک شوێنەوارێکی سروشتی نیشتمانییەوە دەبین.
Your Comment