AP ١٤٠٤ خەرمانان ٢٦ ١٩:٣٨

ئێران، چین و ڕووسیا ڕەشنووسێکی ئەتۆمی دەخەنە ڕوو

ئێران، چین و ڕووسیا ڕەشنووسێکی ئەتۆمی دەخەنە ڕوو

ئێران، چین و ڕووسیا پێشنووسی بڕیارنامەیەکی هاوبەشیان بۆ قەدەغەی هێرشکرانە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان لە ژێر چاودێریی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ئامادە کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵدەریی "المیادین" کە بەڵگەگەلێکی لە بڕیارنامەی هاوبەشی ئێران، چین، ڕووسیا و چەند وڵاتی تری لەبارەی قەدەغەی هێرشکرانە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان دەست کەوتووە، ڕایگەیاند: بەپێی ئەو بەڵگەیە، دەبێ هەر جۆرە هێرش یان هەڕەشی هێرشکردنە سەر سایت و دامەزراوە ئەتۆمییەکان لە ژێر چاودێریی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی قەدەغە بکرێت.

لەو پێشنووسەدا جەخت کراوە: هێرش بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان مەترسیی جیدی هەیە بۆ سیستەمی چاودێریی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، ئاسایش و ئاشتی نێودەوڵەتی و هێمنایەتی و ئاسایشی ماددە ئەتۆمییەکان.

لە پێشنووسەکەدا بە داکۆکی لە مافی یەکجاری و نەگۆڕ بۆ ئەنجامدانی توێژینەوە، بەرهەم‌هێنان و وەبەرهێنانی وزەی ئاشتی‌خوازانەی ئەتۆمی کراوە و جەختیش کراوە کە ئاژانس دەبێ ڕۆڵی خۆی بۆ پێشگیری لە هەر جۆرە زیانگەیاندن بە چالاکییە ئاشتی‌خوازانە ئەتۆمییەکان بە هۆی هێرش یان هەڕەشەکان دەستەبەر بکات.

News ID 56844

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha