AP ١٤٠٤ خەرمانان ١٩ ١١:٣٩

هێرش بۆ سەر قەتەر، پارادایمی هەژمونیکی ئیسرائیل و هەڵەی ستراتیژیکی وڵاتانی عەرەبی

هێرش بۆ سەر قەتەر، پارادایمی هەژمونیکی ئیسرائیل و هەڵەی ستراتیژیکی وڵاتانی عەرەبی

وڵاتانی عەرەبی گومان دەکەن کە پەیمانەکانی ئیبراهیم ئەوان دەپارێزێت، بەڵام ئەوە هەڵە بوو؛ ئیسرائیل بۆ پێکهێنانی سیستەمێکی نوێ، بەرەوڕووی هەموو لایەنەکان دەبێتەوە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر گرووپی نێودەوڵەتی، محەمەدڕەزا موردای، بەرپرسی گشتی نێودەوڵەتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە یادداشتێکدا نووسی: ئیسرائیل لە ساڵانی 2023 بۆ 2025 ستراتیژیی سیستەماتیکی بۆ نوێ کردنەوەی سیستەمی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین گرتووەتە پێش. ئەو ڕوانگە لەسەر بنەمای دووبارە پێناسە کردنەوەی پێوەندییە ناوچەییەکان دانراوە و ئامانجیشی پێکهێنانی هەژمونی ئیسرائیل لە ڕێگای ئۆپراسیۆنی سەربازی ئامانجدار و گوشاری دیپلۆماتیکە. پێشتر لە قتارێکدا لەژێرناوی گۆڕینی پارادایمی ئیسرائی؛ لە مۆدێلی " کۆڵ کردنەوەی چیمەن بۆ ستراتیژی سەرکەوتنی یەکجاری" ئەو گۆڕانە ستراتیژیکە لێک درایەوە. ئەو ڕوانگە لە هێرش بۆ سەر غەززە لە ئۆکتۆبەری 2023 ەوە دەستی پێکرد و ئێستا گەییشتووەتە ئۆپرراسیۆنەکان لە دژی حزبوڵڵا، سووریا، ئێرا و ئێستاش قەتەر. نتانیاهۆ بە پاڵپشتی ترامپ، بەدوای ناردنی ئەو پەیامەیە: ئیسرائیل سنوور ناناسێت و هیچ هیزێک ناتوانێت ڕێگای لێبگرێت.

لەوانەیە کاتێک کە ئیسرائیل هێرشی کردە سەر ئێران هەندێک وڵاتی عەرەبی نەک هەر زوێر نەبووبێتن بەڵکوو لە ئەوەی کە ڕکابەرێک لەلایەن ئیسرائیلەوە هێرشی کراوەتە سەر خۆشحاڵیش بووبن. بەڵام ئەوە خاڵی دەسپێکی هەڵە ستراتیژیکەکان لە ناوچەکە بوو. چیرۆکێک کە لە ئۆکتۆبەری 2023 ەوە دەستی پێکرد و هێشتا کۆتایی نەهاتووە.

شەڕی غەززە خاڵی دەسپێک بوو. بە پێی ڕاپۆرتەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان زیاتر لە 662 هەزار فەلەستینی لە غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە شەهید بوون و ئێستا گەورەترین جەنایەت لە غەززە لە ئارادایە. نتانیاهۆ شەڕی غەززەی کردووەتە هەلێک بۆ نوێ کردنەوەی سیستەمی ڕۆژهەڵاتی ناڤین، شوێنێک کە ئیسرائیل ئەبێ هەژمون بێت. دوای غەززە حزبوڵڵای لوبنان کرایە ئامانج. سەید حەسەن نەسروڵڵا و زۆبەی ڕێبەرانی حزبوڵڵا لەلایەن ئیسررائیلەوە تیرۆر کران و ناوچە باشوورییەکان و تەنانەت ناوەندی لوبنان چەندین جار لەلایەن ئیسرائیلەوە هێرشی کرایە سەر . نتانیاهۆ دوای ئۆپراسیۆنە بەردەوامەکان لە لوبنان ڕایگەیاند: دوژمنان چی دیکە هەەناسە نادەن. ئەو سەرکەوتنە یارمەتیدەری رووخانی بەشار ئەسەد لە دیسەمبەری 2024 بوو و ئیسرائیلی لە ناوچەی باکوورەوە لە مەترسییەکی ستراتیژیک ڕزگار کرد. بەڵام لووتکەی ستراتیژیکی نوێی ئیسرائیل، شەڕ لەگەڵ ئێران لە جوونی 2025 بوو. ئیسرئایل بە هێرش بۆ سەر نەتەنز، فۆردۆ و تیرۆری فەرماندەکانی سپا قپناغێکی نوێی لە گۆڕینی پارادایمی ستراتیژی ناوچەیی خۆی نیشان دا.


ڕێبەرانی عەرەبیش بەس بە ڕوانین بە دۆخەکە هەوڵیان دەدا تا خۆیان لە ئێش و ئازاری لەدایک بوونی زایمانی ئەو سیستەمە نوێیەی مەبەستی نتانیاهۆ پارێزراو بن و سەلامەت دەربچین. ئەوە هەمان خاڵی دەسپێکی هەڵەی جیهانی عەرەب بوو. هێرش بۆ سەر قەتەر وەکوو زەنگی هۆشداریی بۆ وڵاتانی عەرەبییە. ئەمە یەکەم هێرشی ئیسرئایل بۆ سەر شیخ نشینەکانی کەنداوی فارسە و نیشانی دەدات کە تەنانەت هاوپەیمانی ئەمریکاش نابێتە هۆی پارێزراوی. ترامپ دوو ڕۆژ پێش بۆ قبووڵ کردنی گەڵاڵەی ئاگربڕ هۆشداریی دابووە حەماس، بەڵام ئیسرائیل مێزی دانوستانی کردە داوێک.

ئەو هێرشە گۆترانێکی بنەڕەتی لە دکتۆرینی سەربازی ئیسرائیل دەرخست: پەڕینەوە لە سنوورە جوگرافیاییە نەریتییەکان و لەبەرچاو نەگرتنی یاساکانی دیپلۆماتیک. وڵاتانی عەرەبی پێیان وابوو پەیمانەکانی ئیبراهیم ئەوان دەپارێزێت. بەڵام ئەوە وەهمە، ئیسرئایل بۆ پێکهێنانی سیستەمی نوێ لەگەڵ هەمووان بە شەڕ دێت. ئیمارات، عەرەبستان کوێتی، بەحرەین و ..، ئەبێ ئەو هەڵەس تراتیژیکە دووپات نەکەنەوە. پەیمانەکانی ئیبراهیم لاوازن. تەنانەت ئەگەر میواندری گەورەترین بنکەی سەربازی ئەمریکا لە ناوچەکە بن هەر پارێزراو نین. ئەوە پەیامێک بوو کە ئیسرائیل بە هێرش بۆ سەر دۆحە بۆ ناوچەکەی نارد. یەکگرتوویی عەرەبی- ئێرانی پێویستە هەتا سیستەمی نوێ رابگیردرێت ئەگینا ئیسرائیل لەوانەیە لە ڕێگای پێکهێنانی ڕۆژهەڵاتی ناڤینی بەرچاو خۆی بەرەو گۆڕینی جۆگرافیای زۆربەی وڵاتانی ناوچەکە بێت و زنجیرەیەک لە ناسەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین پێک بهێنێت.


News ID 56749

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha