AP ١٤٠٤ خەرمانان ١٩ ٠٩:٥٥

نوێنەری حەماس لە ئێران: تیرۆری ڕێبەرانی حەماس شکستی هێنا

نوێنەری حەماس لە ئێران: تیرۆری ڕێبەرانی حەماس شکستی هێنا

نوێنەری بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی حەماس لە تاران وتی: تیرۆری ڕێبەرانی بەرخۆدانی حەماس لە پێتەختی قەتەر کە بە هاوئاهەنگی ئەمریکا ئەنجام درابوو، شکستی هێنا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خالد قدومی نوێنەری حەماس لە تاران ڕایگەیاند کە ئیسرائیل بە پشتیوانی ڕاستەوخۆی ئەمریکا هەوڵی دا لە ڕەوتی کۆبوونەوەی ڕێبەرانی حەماس لە دۆحە دەست بداتە تیرۆری ئەوانەوە، بەڵام ئەو ئۆپراسیۆنە شکستی هێناوە.

قدومی جەختی کرد: وەکوو هەمیشە ئەمریکا پابەندەی بەڵێنەکانی نەبووە و بەردەوام لە ڕێگای دانوستان و پێشکەش کردنی پێشنیاری ڕەواڵەتی، بەستێنی هەوڵە تیرۆریستەکانی ئیسرائیلی خۆش کردووە. ئەم جارەش لە حاڵێکدا کە ڕێبەری بزووتنەوەکە لە حەماس خەریکی لێکدانەوەی پێشنیاری ناسراو بە گەڵاڵەی ئەمریکی بوو، داگیرکەران هێرشیان کردە سەر بنکەی ئەو بزووتنەوە کە وڵاتێک کە یەکێک لە گرینگترین ناوبژیوانەکانە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین جەختی کرد: شوکر بۆخودا ئەو ئۆپراسیۆنە جەنایەتکارانە شکستی هێنا و ڕێبەرانی بزووتنەوەکە تەندروستن؛ هەرچەندە کە کۆمەڵێک لە براکانمان لە کادیری جێبەجێکاری و تیمی هاوڕێیان شەهید بوون.

News ID 56748

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha