بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن حەمیدی وتیشی: بەپێی مۆڵەتە دەرکراوەکان، ئاستی سەرمایەدانەریی پێشبینیکراوە 6 هەزار و 351 ملیارد و 452 ملیۆن ڕیاڵە کە بە وەبەرهێنانی تەواوی ئەو یەکەیانە، 780 هەلی کار و پیشەی نوێ لە پارێزگای کوردستاندا دەڕەخسێت.
ناوبراو بە ئاماژە بە دانەخرانی هیچ یەکەیەکی پیشەسازی لەو ماوەیەدا لە کوردستان، زیادی کرد: پێدانی ئەو مۆڵەتانە نیشاندەری مەیل و ئارەزووی سەرمایەدانەران بۆ هەنگاونانە بواری بەرهەمهێنان و گەشەی دەفرایەتی پیشەسازیی پارێزگای کوردستانە و ئیدارەی پیشەسازی، کانگا و بازرگانی کوردستان بە ڕاپەڕاندنی سیاسەتی داکۆکی و ئاستەنگسڕینەوە، هەوڵی ڕەخساندنی هەلومەرجی سەرمایەدانەری و کارڕەخساندنی پاوەجێ لە پارێزگا دەدات.
Your Comment