بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پێوەندییە گشتییەکانی سپای ئیمام ڕەزا لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند : دوابەدوای هەوڵی ئیتلاعاتی ورد و بەردەوامی ڕێخکراوی ئیتلاعاتی سپای پارێزگای خۆراسانی ڕەزەوی و بە هاوئاهەنگی دەزگای داددوەری، هەشت کەس لە هۆکارەکانی هاوپەیوەند بە دەخگای سیخوڕی ئیسرائیل واتا مووساد لە ئەو پارێزگا ناسرانەوە و دەستگیر کران.
ئەو کەسانە کە لە ڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە پەروەردە کرابوون، لە ڕەوتی ڕووداوەکانی ئەم دواییەی ناسراو بە بەرگری پیرۆزی 12 ڕۆژە، هەوڵی ناردنی نەخشە و شەەێنگەی ناوەندە گرینگەکان و هەروەها زانیاری هاوپەیوەند بە کەسایەتییە بەرچاوە سەربازییەکان بۆ ئەفسەرەکانی مووسادیان کردبوو. هەروەها لە ئەو گرووپە ڕێژەیەک مادەی سەرەتایی بۆ چێ کردنی لانچێر، بۆمب، مادەی تەقەمەنی دۆزرایەوە و دەستی بەسەردا گیرا.
پێوەندییە گشتییەکانی سپای ئیمام ڕەزا لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند: هەشت کەس لە هۆکارەکانی هاوپەیوەند بە سیستەمی سیخوڕی ئیسرائیل لە خۆراسانی ڕەزەوی ناسرانەوە و دەستگیر کران.
News ID 56597
Your Comment