AP ١٤٠٤ خەرمانان ٥ ٢٠:٢٠

عێراقچی: هاتنی پشکێنەرانی ئاژانس بۆ چاودێریی وەزخانەی بووشێهرە

عێراقچی: هاتنی پشکێنەرانی ئاژانس بۆ چاودێریی وەزخانەی بووشێهرە

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: هاتنی پشکێنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بۆ ئێران بە پێێ بڕیاری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی بووە و بۆ چاودێریی گۆڕینی سووتەمەنیی وزەخانەی بووشێهر ئەنجام دەدرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی بە ئاماژە بە لێدوانی بەرپرسانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی سەبارەت بە هاتنی پشکێنەرانی ئەو ئاژانسە بۆ ئێران، وتی: یاسای پەسندکراوی مەجلیسی ئێران، هاوکاری لەگەڵ ئاژانسی پەیوەستی بڕیاردانی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی کردووە.

ناوبراو وتیشی: ئێستاش سەبارەت بە گۆڕینی سووتەمەنیی وزەخانەی بووشێهر کە دەبێ لە ژێر چاودێریی پشکێنەرانی ئاژانسی نێودەولەتی وزەی ئەتۆمی ئەنجام بدرێت، بڕیار دراوە و هەر جۆرە هاوکارییەکیش لەوبارەیە لە چوارچێوەی یاسای پەسندکراوی مەجلیس دەبێت کە دابین‌کەری بەرژەوەندییەکانی گەلی ئێرانە.

News ID 56568

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha