بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە درێژەی قۆناغی سەرەکیی مانۆڕی مووشەکی هێزی پاوەجیی 1404ی هێزی دەریایی ئەرتەش، جۆرەکانی مووشەکی کرووزی دەریایی بە بڕەوی جۆراوجۆر، بە هاویشتن لە کەنارەکان و بە سەر پاپۆرەکانەوە، سەرکەوتووانە ئامانجەکانیان لە باکووری ئەقیانووسی هیند و دەریای عەمان پێکا.
لەم قۆناغە لە مانۆڕ، کۆپاپۆری مووشەکهاوێژی "گەناوە" و کۆپاپۆرشکێنی "سەبەلام" مووشەکگەلی کرووزی دەریایی "نەسیر" و "قەدیر" و مووشەکی کەنارئاوی و دژە پاپۆری "قادر" لە سیستەمی کەنارئاوی ویلایەتی 2، هاوکات ئامانجە دیاریکراوەکانیان لە دەریادا پێکا و لەناویان برد.
Your Comment