AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ٢٥ ١٥:٤٢

کێ هێرشە تیرۆریستیەکەی باشووری ئێرانی لە ئەستۆ گرت

کێ هێرشە تیرۆریستیەکەی باشووری ئێرانی لە ئەستۆ گرت

تاقمی تیرۆریستی جەیشولزولم بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکەی شەوی ڕابردوو بۆ سەر ئۆتۆمبێلێکی هێزی ئەمنی لە ئێرانشار  ڕاگەیاند کە لە ئەنجامدا شەهید و برینداربوونی دوو کەسی لێکەوتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تاقمی تیرۆریستی جەیش ئەلزولم لە سۆشیال میدیا ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشە تیرۆریستییەکەی شەوی ڕابردوو بۆ سەر ئەفسەرانی ئەمنیەتی ئێرانشاری باشووری ئێران لە ئەستۆ گرت کە لە ئەنجامدا یەک پاسەوان شەهید کرا.

شەوی ڕابردوو لە هێرشێکی چەکداری ژمارەیەک لە توخمە بەکرێگیراو و تیرۆریستییەکانی تاقمی تیرۆریستی جەیش ئەلزولم هێرش کرایە سەر ئۆتۆمبێلێکی پۆلیس لە ئێرانشار و شەهید ڕامین سادقی شەهید بوو و پاسەوانێکی دیکەی ئەمنیەتی بریندار بوو.

News ID 56420

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha