AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ١٤ ٢٢:٢٧

نەعیم قاسم: ئاسایشی 8 مانگەی ئیسرائیل بە کاتژمێرێک دەفەوتێت

نەعیم قاسم: ئاسایشی 8 مانگەی ئیسرائیل بە کاتژمێرێک دەفەوتێت

شێخ نەعیم قاسم وێڕای هوشداریدانی بە ڕژیمی زایۆنی، سەبارەت بە پیلانی ئەمریکایی-زایۆنی بۆ خەساندنی بەرخۆدان و خەڵکی لوبنان هوشداری دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المنار"، شێخ نەعیم قاسم ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان، لە لێدوانێکدا بە بۆنەی چلەی شەهیدبوونی محەمەدسەعید ئیزەدی ناسراو بە حاج ڕەمەزان، خوازیاری پەلەکردن لە ڕەوتی توێژینەوە هاوپەیوەبدەکان بە تەقینەوەی بەندەری بەیرووت بەدوور لە سیاسەتکاری بوو و جەختی کرد: بۆ داڕشتنی لوبنان و سەقامگیریی دەبێ هاوبەشی و هاوکارییەکان لە پێناو یەکگرتوویی نەتەوەیی بێت و یەکەمایەتییەکان لەو سۆنگەی گونجاوبوونی لەگەڵ واقیعی لوبنان ڕەچاو بگیرێن و خۆببوێرین لە سەرپەرەشتیی ئەمریکا و دیتران.

شێخ نەعیم بە ئاماژە بەوەی کە حزبوڵلا تەواو پابەندی ڕێککەوتنی ئاگربڕە و هاوکاری دەوڵەت دەکا و پێشێلی نەکردووە، وتی: ئەوە ئیسرائیلە کە بۆ جاری هەزارەم ڕێککوتنەکان پێشێل‌ دەکا، چونکە دەزانێ حزبوڵڵا باڵێکی بەهێزە لە لوبنان و لێی پەشیمانە.

ناوبراو هەروەها ئاماژەی بە دیکترکرانی پلانی ئەمریکایی لە ڕێگەی تام باراکی ناردەی واشنتۆن بۆ لوبنان سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی لەسەدا ی ژێرخانەکانی حزبوڵڵا لە ماوەی یەک مانگدا، وتیشی: ئەو پیلانە بۆ بێبەش‌کردنی لوبنان، بەرخۆدان و هەموو خەڵکییە لە دەەسەلات و توانایان و ئاستەنگ دەخاتە بەردەم ئەرتەش لە بەهرەمەندبوون لە چەکێک کە کاریگەریی لەسەر ئیسرائیل هەبێت و ئەم کارە تەواو بە قازانجی ئیسرائیلە.

ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان جەختی لەوەش کرد: ئێمە ناچینە ژێر باری ڕێککەوتنێکی نوێ و هەر خشتەیەکی کاتبەندی بەپیی هێرشەکانی ئیسرائیل قبووڵ ناکەین. ئینجا تەسلیم‌بوون لە بەرامبەر گوشاری بیانی لە بری پاڵپشتی ماڵی ڕەوا نییە و قازانجی پاڵپشتییەکی ماڵی کە بمانکاتە نۆکەر، چیە؟

شێخ نەعیم هوشداریشی دایە ئیسرائیل کە بە ئاراستەی دەستدرێژیی بەربڵاو و هەمەلایەنەدا نەچێت، چونکە بەرخۆدان و ئەرتەش و گەل بەرگری مانگدا هەیانبوو، بە کاتژمێرێک لە ناو دەچێت.

News ID 56276

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha