AP ١٤٠٤ پووشپەڕ ٣٠ ١١:٥٣

خۆپیشاندانی پاڵپشتی لە غەززە لە دەڤەری باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تورکیا

خۆپیشاندانی پاڵپشتی لە غەززە لە دەڤەری باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تورکیا

خەڵکی تورکیا بۆ ڕاگەیاندنی پاڵپشتی لە غەززە لە ئەستەنبۆڵ و دەڤەری باڵوێزخانەی ئەمریکا لە ئەنقەرە خۆپیشاندانیان کرد.خۆپیشاندانی هاوشێوە لە ئوردن، میسر، عێراق و لیبیاش بەڕێوە چوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلموسەیرە، خەڵکی تورکیا خۆپیشاندانێکی بەربڵاویان لە ئەنقەرە بەرەو لای باڵوێزخانەی ئەمریکا بەڕێوە برد. ئەو خۆپیشاندانە لە پاڵپشتی لە غەززە و بە دروشمی "ئیسرائیل کاری تیرۆریستی دەکات و جیهان دەڕوانێت" بەڕێوە چوو.

لە بەردەم کونسوڵخانەی ئیسرائیل لە ئەستەنبۆڵیش خۆپیشاندانی هاوشێوە لە ئیدانە کردنی شەڕی کۆمەڵکوژی ئیسرائیل لە غەززە بەڕێوە چوو.

لە ئوردنیش هێزە ئەمنییەکان خۆپیشاندانێکیان لە کەمپی مادبا کە لە پاڵپشتی لە غەززە و ئیدانە کردنی گەمارۆ و هێرشی ئیسرائیل بەڕێوەچوو، سەرکوت کرد

هەروەها خۆپیشاندان لە ئەو پێوەندییەدا لە پێتەختەکانی میسر، عێڕاق و لیبیا بەڕێوە چوو.



News ID 56062

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha