بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،
چه‌ند ڕۆژێكه ژماره‌یه‌ك له‌چین‌و توێژه جیاوازه‌كانى شارى سلێمانى بانگه‌وازییه‌كیان بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و ئاماژه‌یان به‌وه‌دابوو، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه ده‌چنه سه‌راى ئازادى له‌سه‌نته‌رى شارى سلێمانى‌و خۆپیشاندان ئه‌نجامده‌ده‌ن تایبه‌ت به‌خراپى دۆخى دارایی‌و نه‌بونى موچه.
له‌و بانگه‌وازیه‌دا هاتبوو، "خۆپیشاندانى جه‌ماوه‌رى سه‌رجه‌م چین‌و توێژه‌كان (مامۆستا، فه‌رمانبه‌ر، پۆلیس، پێشمه‌رگه‌و كاسبكار)ى دژ به‌تاڵانى موچه‌و قووتى كۆمه‌ڵگه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه له‌ژێر دروشمى (موچه‌كه‌م له‌گه‌مه‌ى سیاسیى بهێننه ده‌ره‌وه)، ڕۆژى دوشه‌ممه 14ى 7ى 2025 كاتژمێر 10ى سه‌رله‌به‌یانى له‌سه‌راى ئازادى سلێمانى به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
به‌ڵام به‌یانى ئه‌مڕۆ هێزێكى زۆرى ئه‌منى له‌ناو بازاڕى شارى سلێمانى جێگیركرابون‌و ڕێگه‌یان به‌هیچ گردبونه‌وه‌و خۆپیشاندانێك نه‌دا، ته‌نانه‌ت به‌ته‌واوى ڕۆژنامه‌وان‌و په‌یامنێرى ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندنیشیان وت، "بڕۆنه‌وه بۆ ده‌زگاكانتان‌و بڵێن ڕێگه‌ى ڕوماڵیان پێنه‌داوین، چونكه ناهێڵین هیچ خۆپیشاندانێك ئه‌نجامبدرێت".
په‌یامنێرى شارپرێس له‌سلێمانى ئاشكرایكرد، به‌به‌رچاوى ئه‌وانه‌وه ژماره‌یه‌ك له‌هه‌ڵسوڕاوانى خۆپیشاندانه‌كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانى سلێمانیه‌وه ده‌ستگیركران
دوای ڕاگەیاندنی خۆپیشاندان لەلایەن لەموچەخۆرانی ناڕازیی لەسلێمانی، لەئێستادا شوێنی خۆپیشاندانەکە بەهێزێکی ئەمنی زۆر کۆنتڕۆڵکراوەو سه‌رپه‌رشتیارو هه‌ڵسوڕاوانى خۆپیشاندانه‌كه‌ش له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستگیركران.
News ID 55981
Your Comment