بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئیندیپندنت، کۆمپانیای Anixa Biosciencesبە هاوکاری ناوەندی دەرمانی کلیولەند ڤاکسینێکیان داهێناوە کە پرۆتۆئینی ئاڵفا لاکتالبومین-یەکێک لە پرۆتۆئینەکانی نێو شیر کە پێوەندی بە شێرپەنجەی مەمکەوە هەیە، کردووەتە ئامانج. ئەو ڤاکسینە بە ئامانجی یارمەتیدان بە پێشگیری و دەرمانی ئەو جۆرە زۆر هێرشبەر و مەرگاوییە لە شێرپەنجە داڕێژراوە.
دکتۆر ئامیت کۆما بەرپرسی باڵای کۆمپانیای Anixs Biosecnes دەڵێت: ئەو ڤاکسینە لێکەوتەی پەراوێزی زۆر کەمی هەیە وەکوو کزەکزی زۆر کەمڕەنگی جێگای کوتانەکەیە بەڵام لە بەرانبەردا دەستکەوتی زۆر سەرەنجڕاكێشی هەیە.
کۆما درێژەی دەدات: ئەو میکانیزمە زۆر نوێیە و ئێمە پێمان وایە ئەگەر کارامە بێت و بتوانێط ڕێگری بکات لە شیرپەنجەی مەمک، کەواتە دەتوانین شێرپەنجەی مەمک وەکوو نەخۆشینەکانی دیکە وەکوو فەلەجی منداڵان و دیکە نەخۆشینە چڵکییەکان ڕیشەکێش بکەین.
قۆناغی یەکەمی ڤاکسینی پێشکەوتوو بۆ شێرپەنجەی مەمک تەواو کراوە و 75 لەسەدی بەشداربووانیشی کاردانەوەی ئیمەنی بەهێزیان لە خۆوە نیشان داوە کە هەر ئەوە هیواکانی بۆ لەناوبردنی ئەو نەخۆشینە تا 2030 بەرز دەکاتەوە.
News ID 55936
Your Comment