بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تورکی ئەلحەسەن، شارەزای کاروباری سەربازیی سووریا هۆشداری دا کە چالاکییەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لەو وڵاتە زیادی کردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد: ئەم زیادبوونەی جموجۆڵەکانی داعش لە سایەی نائەمنی سووریادا ڕوودەدات، داعشیش خەریکی بنیاتنانەوەی ڕیزەکانی خۆی بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستی.
ئەلحەسەن ڕوونی کردەوە: داعش نائەمنی لە سووریا بۆ ڕاکێشانی تیرۆریستی نوێ دەقۆزێتەوە. هەروە ها بارودۆخی ئێستای وڵات له بەرژەوەندی جموجۆڵەکانی داعشه .
ڕاشیگەیاند: ئەم مەترسییە تەنها لە سووریادا سنووردار نییە، بەڵکوو وڵاتانی ناوچەکەش دەگرێتەوە.
Your Comment