AP ١٤٠٤ پووشپەڕ ١٥ ٢٠:٥٢

عێراقچی: ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ پێشێل‌کردنی مافی مرۆڤ، وەڵامدەر بن

عێراقچی: ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ پێشێل‌کردنی مافی مرۆڤ، وەڵامدەر بن

وەزیری دەرەوەی ئێران لە هەفدەهەمین دانیشتنی سەرکردەکانی بریکس وتی: ڕژیمی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ پێشێل‌کردنی یاسای نێودەوڵەتی، لەوان مافی مرۆف و مافی مرۆڤدۆستی، دەبێ وەڵامدەر بن.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ئەوڕۆ 6ی ژانڤیە لە هەفدەهەمین دانیشتنی سەرکردەکانی بریکس، لە ژێر ناوی "ئاشتی، ئاسایش و چاکسازی سەروەریی جیهانی"، وتارێکی ئاراستە کرد و تێیدا بە ئاماژە بە ئاسەواری دەستدرێژیی ناڕەوای ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر ئێران بە پاڵپشتی و هاوبەشیی ئەمریکا، وتی: داوا لە هەمووان دەکەم کە قووڵایی ئەو یاسابەزاندنە و پاشهاتە زۆر مەترسیدارەکانی درێژەی هەڵمەتی سزانەدەرانەی ڕژیمی زایۆنی لە داگیرکاری، ئاپارتاید، کۆمەڵکوژی و شەڕهەڵگیرساندن لە ناوچەی ئێمەدا لێک بدەنەوە.

وتیشی: پاش دەستێوەردانی ئەمریکا لەو دەستدرێژییە لە ڕێگەی کردنە ئامانجی دامەزراوە ناڤۆکییە ئاشتی‌خوازانەکانی ئێران، هیچ گومانێک لەو نەما کە دەوڵەتی ئەمریکا لە شەڕی دەستدرێژکارانەی ئیسرائیل دژی ئێران، بە تەواوەتی دەستی هەبووە.

عێراقچی بە ئاماژە بە کەوتنە مەترسیی بایەخە هاوبەشەکانی مرۆیی و لەوان ئاشتی و دادپەروەری، خوازیاری هەڵویستی ئەندامانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەرامبەر ئەو دەستدرێژییە و ئیدانە کردنی بوو و جەختی کرد: ڕژیمی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ پێشێل‌کردنی یاسای نێودەوڵەتی، لەوان مافی مرۆف و مافی مرۆڤدۆستی، دەبێ وەڵامدەر بن.

News ID 55886

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha