AP ١٤٠٤ پووشپەڕ ١٥ ١٦:٣٧

نیگەرانی لە شڵەژاوی ئەمنیەتی لە سووریا؛ دیداری نێردەی ئەمریکا و مەزڵۆم کۆبانێ

نیگەرانی لە شڵەژاوی ئەمنیەتی لە سووریا؛ دیداری نێردەی ئەمریکا و مەزڵۆم کۆبانێ

لە سەروبەندی گۆڕانکارییە نوێیەکان لە سووریا، توماس باراک نیردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا بەزوویی لەگەڵ مەزڵۆم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەکانی هەسەدە لە چوارچێوەی تۆکمە کردنەوەی هاوئاهەنگی ئەمنیەتی دژی داعش دیدار دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، توماس باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا بڕایرە بەزوویی لەگەڵ مەزڵۆم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریا دیدار بکات. ئەو دیدارە لە چوارچێوەی هاوئاهەنگی ئەمنیەتی نێوان هەسەدە و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە ڕێبەرایەتی ئەمریکا دژی داعش لە سووریا و عێراق ئەنجام دەبێت. وادیارە ئەو دیدارە لە ڕۆژانی داهاتوو و لە هەولێر بەڕێوە دەچێت و لەسەر چۆنیەتی جێبەجێ کردنی ڕێککەوتننامەی دەی مارس لە نێوان فەرماندەی هەسەدە و سەرۆکی کاتی سووریا گفتوگۆ دەکرێت.

سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاندووە کە بڕیارە لەسەر پرسی دیکە لەوانە درێژەی هاوکارییە ئەمنییەکانی نێوان هەسەدە و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش و پێوەندی لەگەڵ تورکیاش گفتوگۆ بکرێت.

ئەو سەرچاوەگەلە راشیانگەیاندووە کە لەوانەیە باراک سەردانی بنکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە کوردستانی سووریا لەوانە لە پارێزگاکانی حەسەکە و ڕەقە و حەلەب و دێرەزوور بکات.

News ID 55876

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha