AP ١٤٠٤ پووشپەڕ ١٤ ١٠:٣٠

تاسووعا و شینگێڕی بۆ حەزرەتی ئەبولفەزلی عەباس

تاسووعا و شینگێڕی بۆ حەزرەتی ئەبولفەزلی عەباس

ڕۆژی نۆی موحەڕەم کە بە ڕۆژی تاسووعا و حەزرەتی عەباسی برای ئیمام حوسێن (د.خ)ە ناسراوە، خەڵکی تازیەباری ئێران لەم ڕۆژەدا ماتەم و شینگێڕی بۆ یاری وەفاداری سەیدوشوهەدا دەکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژی ٩ی موحەڕەم، لە هەمان کاتدا کە هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی تاسوعا، "یوم العباس"ە . ڕۆژێکی تایبەت بۆ حەزرەتی ئەبولفەزل (د.خ) برای ئیمام حسێن و یەکێک لە شەهیدە ئازاکانی کەربەلا؛ ئێرانییەکان و شیعەکانی جیهان لەم ڕۆژەدا ماتەمینی دەگرن.

تاسووعا و شینگێڕی بۆ حەزرەتی ئەبولفەزلی عەباس

شەو و ڕۆژی تاسووعادا بە پێی داب و نەریتی هەر ناوچەیەک لە سەرانسەری ئێران ڕێوڕەسمی ماتەمینی بەڕێوە دەچێت و یادی ئازای کەربەلا بەرز ڕادەگرن.

لە ٨ی موحەڕەم و لە هەمان کاتدا لەگەڵ شەوی تاسووعەدا، ڕێوڕەسمێکی تایبەتی یوم العباس بە گەورەیی تایبەت لە هەندێک ناوچەی وڵاتی ئێران بەڕێوەدەچێت.

تاسووعا و شینگێڕی بۆ حەزرەتی ئەبولفەزلی عەباس

گرنگترین و گەورەترین مەراسیم لە زەنجان کە بە پایتەختی حەماسەتی حوسێنی ناودەبرێت بەڕێوەبرا.

ئەمساڵ ئەم مەراسیمە بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە تازیەباران و عاشقانی شەهیدانی کەربەلا بەڕێوەچوو.

لە سەرانسەری وڵاتی ئێران خەڵکی بەشدار لە ڕێوڕەسمی تازیەباریی تاسووعا نوێژی نیوەڕۆیان بە جەماعەت خوێند و شینیان بۆ شەهیدانی کەربەلا و یارانی حەزرەتی حسێن، گێڕا.

News ID 55865

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha