AP ١٤٠٤ پووشپەڕ ٤ ١١:٣٠

ئێران: ئەمریکا ئەبێ غەرامەی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بدات

ئێران: ئەمریکا ئەبێ غەرامەی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بدات

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بە وتنی ئەوەی کە ئەوە واشنتۆن بوو کە پەیامی بۆ ئێران دەنارد بۆ راگرتنی شەڕ، جەختی کرد کە واشنتۆن ئەبێ غەرامەی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بدات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلمەیادین ڕایگەیاند: تاران بەهێز و تۆکمە لە بەرانبەر دەستدرێژیەکەی ئیسرائیل وەستا و خۆڕاگری کرد. هەر دەستدرێژیەک بکرێتە سەر ئێران، ئێمە بە ئەوپەڕی توانەوە وەڵامی دەدەینەوە، هەر وەک وەڵامی هێرشەکەی ئەمریکاشمان دایەوە.

ناوبراو وتیشی: ئەوە ئەمریکا بوو کە چەندین جار پەیامی بۆ ڕاگرتنی شەڕ بۆ ئێمە نارد، واشنتۆن ئەبێ غەرامەی خەسارەکان لە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بدات و ئێمە لە ئەو بارەوە سکاڵامان لە لای نەتەوەیەکگرتووەکان کردووە.


خەتیب زادە ڕاشیگەیاند: ئێران ئاشکرایانە ڕایگەیاندووە کە ئەو دەستدرێژیانەی کە ڕووی داوە بنەمای دیپلۆماسی خەوشدار کردووە و ئێران ناچێتە دانوستانی لایەنێکەوە کە پیلانی بۆی هەیە. ئەوەی کە بە شەڕ بەدەست نەهات، بە دیپلۆماسیش بەدەست نایەت.

News ID 55738

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha