AP ١٤٠٤ پووشپەڕ ١ ١٣:٣٢

وەزیری دەرەوەی ئێران: دەستدرێژی کراوەتە سەر وڵاتمان و دەبێ وڵام بدەینەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران: دەستدرێژی کراوەتە سەر وڵاتمان و دەبێ وڵام بدەینەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: ئێران بە پێی میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان مافی خۆیەتی بەرگری لە خۆی بکات و ئێمەش بژاردەکانی وەڵامدانەوەی بۆ تەرخان دەکەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە ئیستەنبوڵ ڕایگەیاند: ئێمە لەگەڵ وەزیران کۆبوونەوەی بنیاتنەرمان ئەنجامدا.

وتیشی: لەناکاو ڕووبەڕووی دەستدرێژیی هێزەکانی ئەمریکا بووینەوە بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: دەستدرێژی سەربازی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران ئیدانە دەکەین و ئەمە دەستدرێژییەکی ڕوونە.

جەختیشی کرد: له هەر بارودۆخێکدا سازش له سەر سەروەری و سەربەخۆیی ئێران ناکەین و بەردەوام دەبین له بەرگری له خاک و سەروەرییەکانمان.

عێراقچی ڕایگەیاند: گرنگ ئەوەیە هێرش کراوەتە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، ئەمەش پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە، گرینگ نییە ئاستی خەسارەکان چەند بووە.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئێران لەلایەن زلهێزێکی ئەتۆمی و ڕژێمێکی چەکداری چەکی ئەتۆمی هێرشی کراوەتە سەر، لە کاتێکدا خۆی خاوەنی هیچ چەکێکی ئەتۆمی نییە. ئەم کردەوە دەستدرێژییە دەبێت بێ دوو دڵی شەرمەزار بکرێت.

News ID 55675

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha