AP ١٤٠٤ پووشپەڕ ١ ٠٩:٢٦

عێراقچی: ئێران سەرجەم بژاردەکان بۆ بەرگری لە خۆی دەخاتەڕوو

عێراقچی: ئێران سەرجەم بژاردەکان بۆ بەرگری لە خۆی دەخاتەڕوو

وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە هێرش بۆ سەر سێ ناوەندی ئەتۆمی ئێران نووسی: ئێران سەرجەم بژاردەکان بۆ بەرگری لە سەروەری، بەرژەوەندی و خەڵکی خۆی لەبەردەستە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر سێ ناوەندی ئەتۆمی ئێران لە ئیکس نووسی: ئەمریکا وەکوو یەکێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش، بە هێرش بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، بە شێوەی بەرچاو جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان، مافی نێودەوڵەتی و گرێبەستی قەدەغەی پەرەپێدان بە چەکی ئەتۆمی پێشێل کردووە.

ڕووداوەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەژێنەرە و لێکەوتەی جیدی بەدواوە دەبێت. هەر یەکە لە ئەندامانی نەتەوەیەکگرتووەکان ئەبێ نیسبەت بە ئەو هەڵسوکەوتە مەترسیدار، نایاسایی و جەنایەتکارانە کاردانەوەیان هەبێت.

News ID 55665

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha