بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،
بەرفراوانترین شەپۆلی هێرشی مووشەکی و دڕۆنی ئێران دژی ناوچەداگیرکراوەکان لە ماوەی 48 کاتژمێری ڕابردوو، بەیانی ئەمڕۆ دەستیپێکرد.
ڕژێمی زایۆنی بە یارمەتی تریبوونەکانی خۆی شەپۆلێکی پڕوپاگەندە لە دژی ئێرانی خستۆتەڕێ و ئێرانی تۆمەتبار کردووە بەوەی کە نەخۆشخانەیەکی لە بێئر سەبع کردۆتە ئامانج. بەڵام ڕاستی بابەتەکە چییە؟
سەرچاوە عبرییەکان پاگەندەی ئەوەیان کردووە کە مووشەکەکانی ئێران دراوە لە نەخۆشخانەی سوروکا لە بێئر سەبع بەڵام لە ڕاستیدا ئامانجی سەرەکی هێرشەکە بنکەی گەورەی فەرماندەیی و زانیاری سوپای ڕژێمی زایۆنی IDF C4I) و کەمپی زانیاری ئەم ڕژیمە لە پارکی تەکنۆلۆژی گاویام بووە کە لە تەنیشت نەخۆشخانە بوو. هەروا کە لە وێنەکەیشدا دیارە ناوەندی گاویام ڕاست لە تەنیشت نەخۆشخانەی سوروکایە.
دەبێ ئاماژە بەم خاڵە بکەین کە ئەم ناوەندە شوێنی مانەوەی هەزاران سەربازی رایۆنی، سیستەمی فەرماندەیی دیجیتاڵ، ئۆپراسیۆنی سایبری و سیستەمی C4ISR ی سوپای ڕژێمی زایۆنی بووە.
لە لایەکی ترەوە ڕۆژنامەی گاردیەن چاپی بریتانیایش ڕایگەیاند کە ئەم نەخۆشخانە بۆ دەرمانی سەربازانی زایۆنی بەکار دەهێنرا.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە وەزارەتی تەندروستی ڕژێمی زایۆنێ دانی بەوەدا ناوە: نەخۆشخانەی سوروکا درێژە بەکاری خۆی دەدات و تەنیا خەسارێکی کەمی بینیوە.
ڕێکخراوەی هەسارەی داود چالاک لە بواری فریاکەوتنی ڕژێمی زایۆنی دانی بەوەدا ناوە کە ناوەندی توێژینەوەی بیۆلۆژیک کە لکاوە بە نەخۆشخانەی سوروکا ، کراوەتە ئامانجی هێرشی ئێران.
ئەم ناوەندە ناوچەیەکی هەستیاری ئەمنی لە ناوچە داگیرکراوەکان دێتە ئەژمار کە ڕژێمی زایۆنی لە تەنیشت نەخۆشخانەی سوروکا دایناوە تاکوو داپۆشرێت بە ناۆی نەخۆشخانەوە.
پرسیاری سەرەکی ئەمەیە کە بۆچی دەبێ ناوەندی ئەمنی، سیخوڕی و سەربازی لە تەنیشت نەخۆشخانە بێت؟ لە ڕاستیدا تەنیا شەپۆلی تەقینەوەی ئەو ناوەندە گرینگە سەربازیە لە نەخۆشخانەکەی داوە و ئەمە گەمەی میدیایی ڕژێمی زایۆنیە بۆ داپۆشینی شکستەکانی لە گۆڕەپانی شەڕدا.
جگە لەمەش، بە هۆی هێرشی مووشەکی بەرفراوانی ئێران دژی ناوچەداگیرکراوەکان، پێشتر هۆشداریی
چۆڵ کردن درابووە ئەم نەخۆشخانە.
ئەمەش لە حاڵێکدایە کە ڕژێمی زایۆنی لە هێرشەکانیدا بۆ سەر ئێران چەندین نەخۆشخانەی کردبووە ئامانج.
Your Comment