بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هێرشی تیرۆریستیی ئەمدواییەی ڕژیمی منداڵکوژی زایۆنی بۆ سەر نەخۆشخانەی فارابی کرمشان، نیشاندەری دژوازیی ئاشکرای ڕژیمی زایۆنی و دوژمنیی ئاشکرای لەگەڵ خەڵکی ئێرانە.
هەر بۆیە دەبێ لەو ڕژیمە بپرسین کە چۆنە دەتوانێ ئیدعای خوشەویستیی خەڵکی ئێران بکات و هاوکات نەخۆشخانەگەلێک بکاتە ئامانج کە شوێنی ژنان و منداڵان و نەخۆشانە، یان چۆنە سەرەڕای پاگەندەی دۆستایەتی خەڵکی ئێران، ناوەندە مەدەنی و نیشتەجێیەکان دەکاتە ئامانج.
ئەگەرچی دیارە کە نتانیاهۆ لەو ڕاوێژە تەنیا و تەنیا بۆ ئاژاوەنانەوە و کەلێنخستنە نێوان خەڵک و حکوومەت کەڵک وەردەگرێت، بەڵام دەبێ بزانێت کە هەموو خەڵکی ئێران بە هۆی هەموو تاوان و جەنایەتەکانی، لێی بێزارن و ناکەونە دوای پیلان و پاگەندەکانی و بێ گومان نتانیاهۆ هیچکات لەو ڕێگەوە ناگاتە ئامانجەکانی خۆی.
کەواتە ڕژیمێک کە پەلاماری ناوچە نیشتەجێیەکان و ناوەندەکانی دەرمانی و نەخۆشخانەکان دەدات، دەبێ بزانێت کە ئێمە خەڵکی ئێران و فەلەستین ئاگاداری ڕووی تیرۆریستی و دوژمنایەتیی ئەو ڕژیمەین و بەو سیاسەتانە هەڵنافریوێین.
ئینجا بەپێی یاسای نێودەوڵەتیی مرۆڤدۆستانە، بەتایبەت مادەی 18ی کۆنوانسیۆنی 4ی ژێنێڤی 1949، نەخۆشخانە ناسەربازییەکان لە هەموو هەلومەرجێکدا، تەنانەت لە کاتی شەڕدا، دەبێ ڕێزیان لێ بگیرێت و هەر لە جۆرە پەلامار و هێرشێک بەدوور بن و دیارە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر نەخۆشخانەی فارابیی کرماشان، پێشێلکردنی ئاشکرای ئەو ماددەیەیە و هێمای دروستی تیرۆریزم و جەنایەتی جەنگییە.
Your Comment