بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرهەنگ سادق جەماڵی بە ئاماژە بەوەی کە سەر لە بەیانی ئەوڕۆ (سێشەممە) هوشداری پەدافەندی لەبارەی تێپەڕینی مووشەکی ڕژیمی زایۆنی لە ئاسمانی شاری قوروە ڕاگەیێندرا، خێرا یەکینەکانی پەدافەندی سپا و ئەرتەش، بۆ داخستنی ئەو مووشەکە هەوڵیان دا.
ناوبراو بە ئاماژە بە هاوکاریی یەکینەکانی سپا و پەدافەندی ئاسمانی ئەرتەش و هێزی فریاکەوتن و ئاگرکوژێنەوە لە ئۆپەراسیۆنەدا، وتیشی: دوای پێوشوێنگرتنی پەدافەندیی ئەو مووشەکە لە ئاسمانی گوندی سەنگینئاوا کرایە ئامانج و داخرا.
Your Comment