AP ١٤٠٤ جۆزەردان ٢٣ ١٣:٠٤

بە حوکمی ڕێبەری ئێران؛

فەرماندەی نوێی سپا، قەرارگای ناوەندیی خاتمولئەنبیا و سەرۆکی گشتیی ئەرکانی هێزی چەکداری دیاری کران

فەرماندەی نوێی سپا، قەرارگای ناوەندیی خاتمولئەنبیا و سەرۆکی گشتیی ئەرکانی هێزی چەکداری دیاری کران

ڕێبەری ئێران، لە سێ حوکمی جودادا، فەرماندەی گشتیی سپا، قەرارگای ناوەندیی خاتمولئەنبیا و سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداریان دیاری کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە دوای شەهیدکرانی سەردارانی سپەهبۆد حسێن سەلامی، غوڵامعەلی ڕەشید و محەمەدحسێن باقری، ئایەتوڵڵا خامنەیی لە سێ حوکمی جودادا، (سەردار سەرلەشکەر محەمەس پاکپوور، ئەمیر سەرلەشکەر محەمەد مووسەویی و سەردار لەشکەر عەلی شادمان)ـیان بۆ پۆستەکانی فەرماندەی گشتیی سپا، قەرارگای ناوەندیی خاتمولئەنبیا و سەرۆکی گشتیی ئەرکانی هێزی چەکداری دیاری کرد.

ئایەتوڵڵا خامنەیی لەو حوکمانەدا وێڕای نرخاندنی پلەی شەهیدبوونی پڕ لە شانازی و سەربەرزانەی شەهیدان سەردار سەلامی، سەردار ڕەشید و سەردار باقری بە دەستی ڕژیمی چەپەڵی زایۆنی، داوای لەو فەرماندە نوێیەکان کردووە کە بۆ بەرزکردنەوەی بەردەوام و گونجاو لەگەڵ پێداویستییەکان و ڕەخساندنی توانستە هەمەلایەنەکان و ئامادەیی لە هەموو کەرتەکاندا تێبکۆشن.

News ID 55424

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha