بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوابەدوای دەستدرێژییە سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ئێران، وەزیری دەرەوەی ئێران لە نامەیەکدا بۆ ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەم کردەوەی دەسدرێژکارییەی بە ڕاگەیاندنی شەڕ دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران وەسف کرد.
عێراقچی داوای کرد کە ئەنجومەنی ئاسایش دەستبەجێ ئەو پرسە بخاتە ڕوو.
ڕاشیگەیاندووە که هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی پێشێلکردنی گەورەی سەروەری و یەکپارچەی خاکی ئێران وەک وڵاتێکی ئەندامی سەربەخۆی ڕێکخراوی نەتەوەیاکگرتووه کان و دەستدرێژییەکی ڕوونه بۆ سەر ئێران.
عەباس عێراقچی داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجوومەنی ئاسایشی کرد و زیادی کرد: ئەنجومەن دەبێت بە پێی میساق بەرپرسیارێتی خۆی جێبەجێ بکات و بە توندی ئیدانەی ئەم دەستدرێژییە بکات و ڕێوشوێنی دەستبەجێ و تایبەت بگرێتەبەر بۆ لێپرسینەوە لە ڕژێمی ئیسرائیل.
وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها جەختی لە ئیرادەی ئێران کردەوە بۆ بەرگری لە خۆی بە پێی مادەی 51ی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان.
Your Comment