AP ١٤٠٤ جۆزەردان ٢١ ١٢:١١

سەرۆکی ڕێکخراوی ئەتۆمی ئێران: هیچ هەڵمەتێک بێ‌وەڵام ناهێڵینەوە

سەرۆکی ڕێکخراوی ئەتۆمی ئێران: هیچ هەڵمەتێک بێ‌وەڵام ناهێڵینەوە

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران وتی: ڕامانگەیاندووە کە هەر کات ڕێگەی شەڕ و هێرش بگیرێتە بەر، بێ گومان ئێرانیش وەڵامی لێبڕاوانەیان دەداتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد ئیسلامی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران لە پەراوێزی دانیشتنی لیژنەی دەوڵەت، وتی: ڕامانگەیاندووە کە هەر کات ڕێگەی شەڕ و هێرش بگیرێتە بەر، بێ گومان ئێرانیش وەڵامی لێبڕاوانەیان دەداتەوە.

وتیشی: ئێمە هیچکات ئاکاری نایاسایی و دژی یاسای نێودەوڵەتی قبووڵ ناکەین و ئەوەی کە ئێران لە چوارچێوەی بەرپرسایەتییە پادمانییەکانی خۆی نەجووڵاوەتەوە، پاگەندە و درۆیە.

ئیسلامی جەختی لەوەش کرد: هیچ بەڵگە و ڕاپۆرتێک لە لایەن پشکێنەرانی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بوونی نییە کە نیشان بدا ئێران بۆ ئەنجامی ئەرکە یاساییەکان ئاستەنگی خستبێتە بەردەم ئاژانسی وەزی ئەتۆمی یان سنووری بۆ پشکێنەران دانابێت.

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران زیادیشی کرد: هەنگاونان لە بورای بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتگەلی نادروست و ناڕاست، نە تەنیا یارمەتیی چارەسەریی پرسەکان نادایت، بەڵکوو تەنیا شتێک کە لەناو دەچێت، شەرعییەت و ئابڕووی دامودەزگایەکی نێودەوڵەتییە.

News ID 55367

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha