AP ١٤٠٤ جۆزەردان ٢٠ ١٦:٥٥

ئێران هۆشداریی دا: وڵامی شۆرای حوکام دەدەینەوە

ئێران هۆشداریی دا:  وڵامی شۆرای حوکام دەدەینەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: هەر بڕیارێکی خراپ و تێکدەرانه له شۆرای حوکامی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی دژ به ئێران بدرێت وڵامی شیاوی  دەدەینەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی و تاکێشی ئیوایا، وەزیرانی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ژاپۆن، لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەبارەت بە پرسەکانی پێوەندیدار بە پێوەندی دوو قۆڵی و پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان گفتوگۆیان کرد.

وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە هەڵوێستی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە پاراستنی بەرژەوەندی ڕەوا و مافە حاشا هەڵنەگرەکانی گەلی ئێران بۆ سوودمەند بوونی تەواو لە وزەی ئەتۆمی ئاشتیانە، لەوانەش پیتاندن، ڕەخنەی لە کردەوەی نەشیاوی ئەمریکا و سێ وڵاتی ئورووپایی لە خستنەڕووی بڕیارنامەیەکی دژە ئێران لە شۆرای حوکام گرت.

عێراقچی جەختی لەوە کردەوە کە هەر بڕیارێکی خراپ و وێرانکەر لە شۆرای حوکام دژی ئێران بە وەڵامێکی گونجاو لە لایەن ئێرانەوە بەرەوڕوو دەبێتەوە و بەرپرسیارێتی لێکەوتەکانی لە ئەستۆی ئەو لایەنانەدایە کە ئاژانس وەک ئامرازێک و لە ڕووی سیاسییەوە بەکاردەهێنن.

هەروەها بە ئاماژە بە هەڵوێستی ئێران کە هەرگیز بە پشت بەستن بە فێرکارییە ئیسلامییەکان بەرەو چەکی ئەتۆمی هەنگاو نانێت، وتی: لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە دەستبەرداری مافەکانی گەلی ئێران نابین بۆ کەڵک وەرگرتن لە وزەی ئەتۆمی بە شێوەیەکی ئاشتیانە.

News ID 55356

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha