بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "العربی الجدید"، ئەوڕۆ دووشەممە ڕێپێوانی جیهانی "بەرەو غەزە" بە بەشداریی هەازارن چالاک و لایەنگری فەلەستین لە 32 وڵاتی ئەرووپی، ئەمریکی، ئاسیا و جیهانی عەرەبەوە، بە مەبەستی شکاندنی گەمارۆی غەزە و وەستاندنی کۆمەڵکوژییەکانی ڕژیمی زایۆنی دەستی پێکرد.
بڕیارە کاروانی بەشداربووانی ئەم ڕێپێوانە ڕۆژی پێنجشەممەی ئەم حەوتەیە لە قاهیرە گرد ببنەوە و بەرەو شاری عەریش لە باکووری ڕۆژهەڵاتی میسر هەنگاو بنێن و لەوێوە بە پیادە بەرەو ڕێوڕەگەی ڕەفەح بڕۆن و لە نزیکیی سنووری فەلەستین ئۆردووگای ناڕەزایەتی هەڵدەن.
کاروان "الجزایر" وەک پێشەنگی ئەم جووڵەیە، دوێنی لە پایتەختی ئەو وڵاتەوە ڕووی لە توونس کردووە، بۆ ئەوەی لە ڕێگادا تەڤڵی کاروانەکانی لیبی و پاشان میسر بێت.
Your Comment