بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە کۆبوونەوەی گشتی ئەمڕۆی مەجلیسی شورای ئیسلامی، هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی بۆ یەک ساڵی داهاتوو بەڕێوە چوو.
محەمەد باقر قاڵیباف توانی بە بەدەستهێنانی 219 دەنگ، بۆ شەشەمین ساڵی بەردەوام سەرۆکی مەجلیس بێت.
هەروەها عەلی نیکزاد و حەمیدڕەزا حاجی بابایی هەر کامەیان بە 111 دەنگ و بە پێی پشکخستن بە ڕیزەوە وەکوو جێگری یەکەم و دووهەمی سەرۆکی مەجلیس هەڵبژێردران.
هەروەها موجتەبا بەخشی پوور، ێەحمەد جەباری و سدیف بەدری وەکوو دەبیرانی دەستەی سەرۆکایەتی هەڵبژێردران.
هەروەها حوجەتولئیسلام عەلیڕەزا سەلیمی، عەباس گوودەرزی و سەید جەلیل میر محەمەدی وەکوو چاوەدێرانی دەستەی سەرۆکایەتی مەجلیسی دوازدەهەم هەڵبژێردران.
Your Comment