AP ١٤٠٤ جۆزەردان ١ ١٨:٤٦

"خەڵاتی قەڵەمی هەژار" پێگەی زمانی کوردی بەرز دەکاتەوە

"خەڵاتی قەڵەمی هەژار" پێگەی زمانی کوردی بەرز دەکاتەوە

ئەندامی شاندی زانستی زانکۆی کووردستان بە جەخت لەسەر گرینگایەتی بەڕێوەچوونی "خەڵاتی قەڵەمی هەژار"، ئەوەی هەنگاوێکی کاریگەر لەسەر ڕێگای گوفتمان بۆ بەرز کردنەوەی زمان، وێژە، فەرهەنگ و هونەری کوردی، وتی: ئە وخەڵاتە دەتوانێت یارمەتیدەری گەشەی زانستی، فەرهەنگی و شوناسی کۆمەڵگای کوردی بێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەختیار سەجادی بە دەربڕینی خۆشحاڵی لە هەوڵەکانی زانکۆی کوردستان لە بیست ساڵی ڕابردوو وتی: پێکهێنان و گەشەی ناوەندگەلێک وەکوو زانکۆی کوردستان ناسی، دێپارتمانی زمان و وێژەی کوردی، زانکۆی هونەر و ئەندازیاری و بڵاو کردنەوەی دەیان بەرگ کتێب و گۆڤار، نیشاندەری ورەی جیدی ئەو زانکۆیە لە تۆکمە کردنەوەی لایەنە فەرهەنگی، کۆمەڵایەتی و شوناسیە.

ناوبراو لەسەر زەروورەتی بەردەوامی ئاوەها ڕووداوگەلێک جەختی کرد و ڕایگەیاند: ئەو خەڵاتە بۆ بەرزڕاگرتنی پێگەی نووسەران و وەرگێڕانی بواری کوردی، دەتوانێت بەرەوڕووی قەیرانی شوناس لە گەنجان بێت؛ قەیرانێک کە بەهۆی درز و دووبەرەکێیە دەروونی زەینی و فەرهەنگیە.

ئەندامی شاندی زانستی زانکۆی کوردستان بە ئاماژە بە ڕۆڵی " قەڵەمی هەژار" لە ڕاکێشان و شرۆڤەی بەردەنگ، زیادی کرد: ئەو خەڵاتە دەفرایەتی ئەوەی کە لە ڕەوتی ڕاکێشانی بەردەنگ، بەرز کردنەوەی ئاستی خوێندن و هەروەها ئاستی ناسینی کتێب لە کۆمەڵگا، بەتایبەتی لە نێو چینی خوێنەوارر، کاریگەری بێت.

سەجادی هیوای خواست کە خەڵات یقەڵەمی هەژاریش وەکوو خەڵاتی جیهانی پولیتزر و خەڵاتی کتێبی جەلالی ئالی ئەحمەد و ... لە ڕێگای بەرز کردنەوەی ئاستی فەرهەنگی خوێندن هەنگاو هەلبگرێت.







News ID 55127

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha