بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ دووەم ڕۆژە لە کۆڕبەندی پارێزگارانی هەرێمی کوردستان و پارێزگا هاوسنوورەکانی ئێران و بە واژۆ کردنی ڕێککەوتننامەکان کۆتایی دێت.
دوێنێ وەفدێکی بازرگانی و سیاسی حکوومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی چوار پارێزگاری هەرێمی کوردستان بەشداریی لە کۆڕبەندی سنەیان کردووە کە بە ئامادەبوونی پارێزگارانی ڕۆژاوای ئێران کە هاوسنووری هەرێمن بەڕێوەچوو.
چەندین کۆڕ و گفتوگۆی دوو لایەنە لە ئاستی پارێزگارەکان و کارناسان و بەڕێوەبەران بەڕێوەچووە.
ئێستا ڕێوڕەسمی کۆتایی هاتنی کۆڕبەندەکە و واژۆ کردنی ڕێککەوتنەکان خەریکە بەڕێوەدەچێت.
پارێزگاری هەولێر سەبارەت بە دەستکەوتەکانی ئەم کۆڕبەندە وتی: چەندین ڕێککەوتننامە واژۆ کرا کە بەرژەوەندی هاوبەشیان دەبێت بۆ ئێران و هەرێم.
وتیشی: دڵخۆشین بەو بڕگانەی لە ڕێککەوتننامەکاندا واژۆمان کردووە و هیوادارین کە ببێتە هۆی گەشەی ئابووری، فەرهەنگی و ئەمنی هەردوولا.
لای خۆیشیەوە پارێزگاری کوردستان سەبارەت بە دەستکەوتەکانی ئەم کۆڕبەندە وتی:
Your Comment