بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی لە ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی یادی شەهید ئایەتوڵڵا ڕەئیسی و شەهیدانی خزمەت کە لە حوسەینیەی ئیمام خومەینی(رە) بەڕیوەچوو، فەرموویان: شەهید ڕەئیسی خۆی لە خەڵک بەسەرتر نەدەزانی و خۆی لە ڕیزی خەڵک، وەک خەڵک و تەنانەت چکۆلەتر لە خەڵکی دەزانی.
ڕێبەری ئێران بە ئاماژە بەوەی کە شەهید ڕەئیسی دڵێکی خاکەڕا و زکربێژ، زمانێکی ڕاستگۆ و ڕاشکاو و ماندوونەناس و پەیجووریان بووە، وتیشیان: شەهید ڕەئیسی لە یەکەم دیمانەی سەرۆک کۆماریی سەبارەت بە دانوستان لەگەڵ ئەمریکا ڕاشکاوانە وتبووی نا و بەبێ هیچ گومانێک ڕێگەی نەدا دوژمن بە هەڕەشە و هەڵخەڵەتاندن و هەڵفریواندن بتوانێت ئێران بکێشێتە پای میزی دانوستان.
بەڕیزیان جەختی لەوەش کرد: ئەوەی کە هەندێک پێداگرن لە دانوستانی ڕاستەوخۆی لایەنەکان، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەو شەهیدە ڕێگەی بەو کارە نەدا. هەڵبەت لە سەردەمی ئەویشدا دانوستانە ناراستەوخۆکان وەک ئێستا هەبوو، بەڵام بێ ئاکام بوو؛ ئێستاش پێموا نییە بە ئاکام بگات و نازانم چ دەبێت.
ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕووی لە بەرپرسانی ئەمەریکا کرد و وتیان: هەوڵ بدەن قسەی بێمانا نەکەن، هەڵەیەکی گەورەیە ئەگەر بڵێین ئێمە ڕێگە بە ئێران نادەین یۆرانیۆم پیتاندن بکات. کۆماری ئیسلامی چاوەڕێی ئیزنی ئەم و ئەو نییە.
کۆماری ئیسلامی سیاسەتێکی هەیە، میتۆدی هەیە، سیاسەتی خۆی پەیڕەو دەکات.
وتیشیان: بێگومان لە بۆنەیەکی دیکەدا بۆ نەتەوەی ئێران ڕوونی دەکەمەوە کە بۆچی باسی پیتاندن دەکەن، بۆچی لایەنە ڕۆژئاوایی و ئەمریکییەکان و ئەوانی دیکە ئەوەندە پێداگرن کە نابێ لە ئێراندا پیتاندن هەبێت. ئەمانە ان شاءاللە لە بۆنەیەکی تردا ڕوون دەکەمەوە بۆ ئەوەی خەڵکی ئێران بزانن مەبەستی لایەنی بەرامبەر چییە.
Your Comment