AP ١٤٠٤ گوڵان ٢٩ ٠٨:١٣

کاردانەوەی ئێران بە پاگەندەی کۆمکاری عەرەب سەبارەت بە سێ دوورگە ئێرانیەکە

کاردانەوەی ئێران بە پاگەندەی کۆمکاری عەرەب سەبارەت بە سێ دوورگە ئێرانیەکە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە بەیاننامەی کۆتایی کۆمکاری عەرەب لە بەغدا، پاگەندەکان لەسەر سێ دوورگە ئێرانییەکەی ڕەت کردەوە و جەختی کرد کە ئەو دوورگەگەلە بەشی جودا نەکراوی ئێرانن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پاگەندەکان لە بەیاننامەی کۆتایی کۆبوونەوەی کۆمکاری عەرەب لە بەغدا لەسەر دوورگە ئێرانییەکانی تونبی بچووک و تونبی گەورە و ئەبوومووسای بەتواوەتی ڕەت کراو وەسف کرد.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە جەخت لەسەر ئەوەی کە ئەو سێ دوورگە بەشی جودا نەکراوی خاکی ئێرانن، وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران هەر جۆرە پاگەندەیەک لە ئەو بارەوە دژی بنەماکانی جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان و مافی نێودەوڵەتی لەسەر بنەمای ڕێز بۆ یەکپارچەیی خاک و سەروەری نەتەوەیی وڵاتەکان و هەروەها نیازپاکی دراوسێیەتی دەزانێت و هێنانە ئارای ئەو بابەتە لە بەیاننامەی کۆتایی کۆبوونەوەی کۆمکاری عەرەبی قبووڵ نەکراو وەسف کرد.

ناوبراو بە ئامۆژگارییەوە کۆمکاری عەرەبی خستە بەردەنگەوە و وتی کە لە جیاتی پاگەندەی بێ بنەما، ڕاستییە نەگۆڕە مێژوویی و جوگرافییەکان لە هەڵوێستەکانیاندا لەبەرچاو بگرن و بۆ تۆکمە کردنەوەی هاوکاری و پێوەندی نێوان وڵاتانی ناوچەکە هەوڵ بدەن.



News ID 55077

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha