AP ١٤٠٤ گوڵان ١٠ ١٨:٤٠

ئاگرەکەی ئورشەلیم ڕژێمی زایۆنی ئیفلیج کردووە

ئاگرەکەی ئورشەلیم ڕژێمی زایۆنی ئیفلیج کردووە

تا ئێستا 120 تیمی ئاگرکوژێنەوە نەیتوانیوە کۆنتڕۆڵی ئاگرەکەی ئورشەلیم بکەن و یارمەتی دەرەکییەکان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە خاو بووەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، میدیاکانی ڕژێمی زایونی باسیان لەوە کردووە کە ئاگرەکە بەردەوام بووە و لە نزیک ناوەندە سەربازییەکان و تانکەکانی سوپای ڕژیم ئیسڕائیل تەشەنەی کردووە.

میدیاکانی ئیسرائیل ڕایانگەیاندووە کە شەمەندەفەرەکانی ئەشدۆد بەهۆی نزیکبوونەوەی ئاگر لە تۆڕی شەمەندەفەر لەو ناوچەیە ڕاگیراون.

لە هەمان کاتدا سەرچاوەکانی سەر بە ئیدارەی ئاگرکوژێنەوەی ئیسرائیل دانیان بەوەدا ناوە کە ئاگرەکە بەردەوام دەبێت.

News ID 54849

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha